باسه‌کانی پێوه‌ندیدار به چاڵکردنو له‌نێوبردنی یاڕهماسیی له سنووره‌کانی پارێزگای فارس ترازاو ئێستا له پارێزگای سنه‌و له ناوچه‌ی دێولانیش سه‌ری هه‌ڵداوه.
هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ده‌یان تۆن یاڕه‌ماسی به هۆکاری جۆراوجۆری نادیار بن عه‌رز خراون.
یه‌کێک له وه‌رزێڕانی گوندی ” ههواجوو”ی شاری دێولان ئاشکرای کردوه که له ئێستادا زیاتر له ١٠٠٠ تۆن یاڕهماسییان به‌سه‌ر ده‌ستدا ماوه‌ته‌وه‌و ٣٠٠ تۆن له‌وه‌نده خراپ بووه‌و به ترێلیی تراکتۆر فڕێیان ده‌ده‌ن.
ئه‌و ده‌ڵێ هیچ کام له کاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌و ئیداره‌کانی پێوه‌ندیدار له‌و پێوه‌ندییه‌دا به هانای وهرزێڕهکانهوه نه‌هاتوون. ئه‌وان هاتوون یاڕهماسیی زیاده‌یان به کیلۆی ٨٠٠ تمه‌ن بۆ عێڕاق ناردوه، به‌ڵام حازر نین له وه‌رزێڕه‌کانی به ٣٠٠ تمه‌ن بکڕن. جیا له‌وه‌ش ساردخانه‌کانی پارێزگای سنه‌ش توانای ڕاگرتن‌و عه‌مبارکردنی ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مه‌ی نییه.
ئه‌و ده‌ڵێ له کاتێکدا پارێزگای سنه یاڕهماسیی زیاده له ئاستی به‌رهه‌مهێننای هه‌یه، به‌ڵام له دوکان‌و بازاڕ کیلۆی له نێوان ١٠٠٠ تا ١٢٠٠ تمه‌ن دهفرۆشرێو ئێمه‌ش کیلۆی به ٣٠٠ تمه‌نی ده‌ده‌ین که‌س لێمان ناپرسێ.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا محه‌ممه‌د ساڵح ئه‌حمه‌دی، به‌ڕێوه‌به‌ری کشتوکاڵی سنه ده‌ڵێ ڕاسته که نرخی یاڕه‌ماسی دابه‌زیوه‌و هۆکاره‌که‌شی به‌رهه‌می زیاده له ڕاده‌ی وهرزێڕهکانه، به‌ڵام ئێستا ده‌ستمان به هه‌نارده‌کردنی بۆ عێڕاق کردوه‌و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نرخه‌که‌ی له ٣٠٠ تمه‌ن بۆ ٤٠٠ تمه‌ن زیاد بکا.