هه‌ر نه‌بێ ١٠٨ هه‌زار که‌س له ئێران نه‌خۆشیی ئیدزیان هه‌یه، ئه‌وه له حاڵێک‌دایه که ئێستاش کاربه‌ده‌ستان وازیان له سیاسه‌تی حاشا له‌و نه‌خۆشییه هه‌ڵنه‌گرتوه.
دوای ئه‌وه‌ی که به بڕیاری مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد، سه‌رکۆماری پێشووی ئێران ڕۆژی ١ ی دێسامبر، ڕۆژی جیهانیی ئایدز له ڕۆژژمێری ئه‌و وڵاته سڕدرایه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵکشانی ئاماری توشبووان به ئیدز له ئێران به‌ڵام هه‌وڵه‌کان بۆ پێشگری له‌و نه‌خۆشییه کاڵ‌و که‌م‌دیارن.
به‌پێی نوێترین ئامار که عه‌لی ئه‌کبه‌ر سه‌یاری، جێگری وه‌زیری بێهداشت، ده‌رمان‌و فێرکاریی پزیشکی بڵاوی کردۆته‌وه، تا ئێستا له نه‌خۆشخانه‌و ناوه‌نده‌کانی ده‌رمانی‌دا په‌روه‌نده بۆ زیاتر له‌٣٠ هه‌زار توشبوو به ئیدز کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام حه‌سه‌ن قازی‌زاده هاشمی، وه‌زیری بێهداشتی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که ئاماری گیرۆده‌بووان به‌و نه‌خۆشییه له ئێران سه‌روو ١٠٨ هه‌زار که‌سه.
جێگری وه‌زیری بێهداشت، ده‌رمان‌و فێرکاریی پزیشکی له به‌ره‌به‌ری ڕۆژی جیهانیی ئیدزدا ئاشکرای کرد که به‌پێی دوایین توێژینه‌وه‌کانی ساڵی ڕابردوو، پێوه‌ندییه جنسی‌یه‌کان هۆکاری گواستنه‌وه‌ی سه‌دی ٣٨ ی ڤیروسی ئیدز بوون که له چاو ساڵانی پێشوو زیاتر بووه.
کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی بێهداشت ده‌ڵێن له ئێستادا هیج بنه‌ماڵه‌یه‌ک‌و هیچ شوێنێک له ئێران نییه که مه‌ترسیی ئیدزی له‌سه‌ر نه‌بێ، که‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که‌مترین هه‌وڵی فێرکاری‌و پێشگیری له توشبوون به‌و نه‌خۆشییه ده‌درێ.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ڕێکخراوی بێهداشتی جیهانی له ساڵی ٢٠٠٩دا سه‌باره‌ت به هه‌ڵکشانی دوور له چاوه‌ڕوانیی نه‌خۆشیی ئیدز له ئێران کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته‌ی وریا کردبۆوه. حه‌سه‌ن قازی‌زاده هاشمی، وه‌زیری بێهداشتی ئێرانیش ڕۆژی ١٤ ی پووشپه‌ڕی هاوینی ئه‌مساڵ گوتبووی که ئاماری توشبووان به نه‌خۆشیی ئیدز له ئێران ده‌بێ له ١٠٨ هه‌زار که‌س زیاتر بێ، به‌ڵام زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و که‌سانه به هۆکاری جۆراوجۆر نا‌وێرن خۆیان به ناوه‌نده‌کانی ده‌رمانی بناسێنن.
کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن له حاڵێکدا ده‌وڵه‌ت له ده‌یه‌ی ڕابردوودا له‌بابه‌ت کۆنتڕۆڵ‌کردنی نه‌خۆشیی ئیدزدا سه‌رکه‌وتوو بووه، به‌ڵام له‌م سالانه‌ی دوایی‌دا ده‌وڵه‌ت هه‌ستیاری‌یه‌کی ئه‌وتۆی به نیسبه‌ت مه‌ترسی‌یه‌کانی ئه‌و نه‌خۆشییه نه‌بوه.
زانیاری‌یه‌کان له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا ئه‌وه‌یه که ئێران له سێ ساڵی ڕابردوودا بودجه‌ی ناوه‌نده‌کانی ” که‌مکردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی موعتاده ته‌زریقی”یه‌کانی که‌م کردۆته‌وه‌و له ئێستادا به ته‌واوی لێی بڕیون. هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی ئیدزی سه‌ر به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی ڕابردوودا بودجه‌ی رێکخراوی بێهزیستیی به‌هۆکاری ناڕوون بڕیوه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووته هۆی له که‌میدانی دابین‌کردنی سه‌رچاوه‌ی ماڵی بۆ ناوه‌نده‌کانی که‌مکردنه‌وه له خه‌سار‌و زیانه‌کانی ئیدز له ئێران. جیا له‌وه‌ش کۆمیته‌ی ئیدزی رێکخراوی بێهزیستی له‌گه‌ڵ ده‌فته‌ری ئیعتیادی ئه‌و رێکخراوه‌یه لێک‌دراوه‌و له ڕاستی‌دا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.