ئەندامان و لایەنگرانی دێموکرات لە ناوچەی لەیلاخ بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەهدی بامناواییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی هاوسەنگەرانی نەمر کاک مەهدی و حیزبی دێموکرات و خەڵکی کوردستان کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لایەنگران و ئەندامانی چالاک و بویری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی لەیلاخی سەربەرز بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەهدی بامناواییەوە چالاکییان بەڕیوە برد و بەم شێوەیە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی حیزبی دێموکرات و هاوسەنگەرانی فەرماندەی چاونەترس و بوێری چل ساڵ تێکۆشان و خەبات لە پێناو نەتەوە و نیشتمانەکەیدا کاک مەهدی و حیزبی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵە و خزم و کەس و کاری قارەمانە هەمیشە زیندووە و سەرجەم خەڵکی کوردستان کرد و پەیمانی وەفاداری و ئەمەگناسییان بە ڕێگا و ڕێبازی کاک مەهدی و هەموو شەهیدانی کوردستان و ئامانجەکانی حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە.
لە لایەن کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەسخۆشی و ماندوو نەبوونی لەو هاوڕێیانەمان لە ناوچەی لەیکاخی قارەمان هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆبە ئاوات دەخوازین لە ئەرک و چالاکییەکانیاندا.