لە ساڵیدانی گیانلەدەستدانی شەریف باجوەر و هاوڕێکانی لە ئاگرکەوتنەوەیەکەی دوو ساڵ لەمەوبەری ناوچەی مەریوان، چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی گۆڕستانی شەهیدانی ژینگەیان کرد و مەزاری شەهیدانیان گوڵباران کرد.
بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە میدیاکاندا بڵاو بۆتەوە ڕۆژی ٣ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی و سیاسیی و خەڵکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری کورد بە ئامادەبوونیان لە سەر مەزاری نەمران شەریف باجوەر، و ئۆمید کۆنە پۆشی، معەممەد پەژووهی و ڕەحمەت حەکیمی نیا و خوێندنەوەی دەق و پەیام و سروود و هۆنراوەی شۆڕشگێڕی و هەروەها دانانی تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفاداری بۆ دڵسۆزان و نیشتماندۆستانی شەهید ئەو جینایەتەی ڕێژیمیان مەحکووم کرد و پەیمانی وەفاداری و نیشتماندۆستییان نوێ کردەوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو ژینگە پارێزانەی کورد لە ڕۆژی ٣ی خەرمانانی ٩٧ی هەتاویدا و لە کاتێکدا کە خەریکی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان بوون بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەست دا.