وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپێئۆ ڕایگەیاند ، بەردەوام دەبین لە پڕچەک کردنی ئیمارات و ئیسرائیل لە بەرابەر دووژمنی هاوبەشی ئەو دوو وڵاتە واتە کۆماری ئیسلامیی ئێران.
هەرچەند کە پرسی فرۆشتنەوەی فرۆکەی ئێف شازدەی ئەمریکایی بە ئیمارات تەنانەت بووە بەهۆی نیگەرانی وڵاتی ئیسرائیل، پۆمپێئۆ لە دەستپێکی سەفەری خۆی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند ئەو وڵاتە سەروەری سەربازی ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپارێزێت.
هەواڵدەری ئاڵمان ڕایگەیاندووە: پۆمپێئۆ دوای دیدار لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ ، ڕووبە ڕێبەرانی ئیمارات گووتویەتی: ئێمە بەردەوام دەبین لە ناردنی چەکوچۆڵی سەربازی بۆ ئیمارات و ئیسرائیل بۆ ئەوەی خەڵکی وڵاتی خۆیان بپارێزن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئێمە پشتیوانی ئیمارات دەکەین لە بەرامبەر هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.
شایانی باسە کە دوای ڕێککەوتنی ئیسرائیل و ئێمارات کۆماری ئیسلامیی ئێران ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی لە ئێمارات کرد و بەرپرسانی ئێماراتیش وڵامی هەڕەشەکامنی ڕێژیمی ئێرانیان دایەوە.












