سەرۆك كۆماری توركیە دەڵێ: وڵاتانی رۆژئاوا پشتیوانی لەو رێكخراوە تیرۆرستانە دەكەن، كە تەقینەوە لە توركیە ئەنجامدەدەن.
ئەردۆغان لە دیمانەیەکی میدیاییدا وتی: ھەندێك ھێزی ناوخۆیی ھەن بەپشتیوانی ھێزی دەرەكی پیلان له دژی توركیە دەگێرن،خودی یۆنان پیلان له دژی توركیە دادەڕێژێت و پێچەوانەی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەكان رەفتار دەكات وهەر لەو پێوەندییەدا هەڕەشەی لە یوونان کرد و ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە دەبێ باجەکەی بدا. ھەروەھا گوتی: یۆنان بە راگەیاندنی ” ھۆشداری نافتێكس″ لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، خۆی خستە ناو ئاژاوەیەك كە ناتوانێت لێی دەرچێت.
روونیشكردەوە، ئەوەی لە بەرامبەر تورك بوەستێ “دەبێت باجەكەی بدات” چونكە توركیە “بەپێی یاسا و رێسایە نێوەدەوڵەتییەكان” دەجوولێتەوە. جەختیشی كردەوە، توركیا سوورە لە سەر گەیشتن بە ئامانجەكانی.
شایانی باسە کە دوای بەدەسەڵات گەیشتنی ئەردۆغان تورکیە بەردەوام هەوڵی پەرەپێدانی پانتایی دەسەڵات و هێژمۆنیی ئەو وڵاتەی لەدەرەوەی خاکی تورکیە داوە و بەردەوام هاوشێوەی کۆماری ئیسلامیی ئێەران هەوڵی ئاژاوە نانەوە و شەڕی داوە بۆ پەردەپۆش کردنی شکستە یەک لە دوای یەکەکانی لە نێوخۆی وڵاتەکەی.












