چوار هاونیشتمانی ئاواییەکی میاندواو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
بەپێێ هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی چاونیوز، ڕۆژی شەممە یەکی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، چوار هاونیشتمانی خەڵکی ئاوایی برایماوای میاندواو بە ناوەکانی “ماموستا مەلا عبدولکەریم تاران، خالق بەرجەستە، کامران توان و سلێمان زەند لە ئەندامانی شووڕای ئاوایی دەسبەسەر کراون و شوێنی ڕاگرتنیان نادیارە.
هەر بە پێی ئەو سەرچاوەیە ئەو هاونیشتمانیانە لە پێوەندی لەگەڵ لایەنگریی لە یەکێک لە پارتە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێڕان دەسبەسەر کراون.
شایانی باسە کە پێشتریش هەر ئەو کەسانە بانگی ئیتلاعات کرابوون و دوای لێپرسینەوەیان ئازاد کرابوون.