پاش تێپەڕینی ساڵێك بەسەر هەڵپەساردنو بەڕێوەنەچوونی كۆبوونەوەی دادگای كەیفەریی زانیارو لوقمان مرادیدا، تا ئێستاش هیچ هەوڵێك بۆ دادگاییكردنی ئەم دوو زیندانییەو ڕوون كردنەوەی چارەنووسیان نەدراوە.
زانیارو لوقمان مرادی بە تۆمەتی ئهندامهتی حیزبێکی کوردیو كوشتنی کوڕی ئیمام جومعهی مهریوان دەستبەسەر كراون، هەر بهو هۆیهش تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودایان بەسەردا سهپاندوون که سزاکهی ئێعدامه.
حوسێن پایدار، پارێزەری ئەم دوو گیراوە کورده كە بە ئێعدام مەحكوووم كراون، پێشتر لە لێدوانێكدا بۆ “ڕووز ئانلاین” گوتبووی ئەگەر لە كۆبوونەوەی دادگای كەیفەریدا نەتوانن تۆمەتی قەتڵ بەسەر ئەم دوو كەسەدا ساغ بکهنهوه، بەپێی ئەم بڕیارەی كە دادگای كەیفەریی پارێزگا دهیدا دەتوانن داوای پێداچوونهوه بە حوكمی دادگای ئینقلابدا بكەن.
ئەم دوو زیندانییە لە تەواوی ماوەی زیندانیبوونی خۆیاندا لە مافی چوونه مەرەخەسی بێبەش كراون. زانیار مرادی لە تەواوی ئەم ساڵانەدا كە گیراوە تاقە جارێكیش چاوی بە بنەماڵەكەی نەكەوتوەو لوقمانیش تەنیا دووجار ئەویش بەشێوەی كابینی توانیویەتی لەگەڵ بنەماڵەكەی دیدار بكا.
باوكی زانیار مرادی دهڵێ مەسەلەی پەروەندەی زانیارو لوقمان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە شێوەیەكی سەیر ئاڵۆز كراوەو بە داخەوە تا ئێستاش بە ناڕوونی ماوەتەوە. كاربەدەستانی ئیدارەی ئیتلاعات نە دەیهڵن دادگای كەیفەری بەو پەروەندەیه ڕابگاو، نە گوێ بۆ داوای ئەوان لە بابەت یەكلا بوونەوەی پەروەندەكەیان ڕادەگرن، هیچ كەسیش لە بەرامبەر پەروەندەی زانیارو لوقماندا خۆی بە بەرپرسیار نازانێ.
زانیار و لوقمان مرادی لە حاڵێكدا كە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی دژبەری كۆماری ئیسلامیو كوشتنی كوڕی پێشنوێژی مەریوان حوكمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندراوە، كە ئهوان به توندی حاشا لهوه دهکهنو دهڵێن له ژێر ئهشکهنجهدا ناچار به داننانی زۆرهملی به تاوانی نهکردوو کراون.