ئاسۆ ڕۆستەمی، چالاكی مەدەنیی كورد كە لە بەندی ٨ی زیندانی ئێڤیندا توند كراوە، بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین به زنجیرەی نوێی دەستبەسەركرانی ئەم دواییانەی چالاكانی مەدەنی، لە ڕۆژی یەكشەممە 8ی سەرماوەزی ١٣٩٤ەوە مانی له خواردن گرتوه.
بەپێی ڕاپۆرتی كەمپەینی بەرگریی لە زیندانییانی سیاسییو مەدەنی، ئەم چالاكە مەدەنییە که تەمەنی ٢٨ ساڵە، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو پاش كۆبوونەوە لە بەردەم دەفتەری ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان که بە مەبەستی پشتیوانی كردن لە كۆبانێ ڕێک خرابوو، وێڕای چەند چالاكی مەدەنیی دیكە دەستبەسەر كراو پاش لێكۆڵینەوەو تێپەڕ كردنی ماوەیەك لە سلوولی ئینفرادیدا، بۆ بەندی ٨ی زیندانی ئێڤین گوازرایەوە.
ناوبراو بە تۆمەتی “كۆبوونەوەو كەینو بەین بەدژی ئەمنیەتی میللی”، “سووكایەتی كردن بە ڕێبەری كۆماری ئیسلامی”و “پڕوپاگەندە بەدژی نیزام” له لقی ٢٨ی دادگای ئینقلاب بە سەرۆكایەتیی قازی “مەقیسە” لە ماوەی كەمتر لە ١٥ خولەكدا دادگایی کراو سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
مانگرتنی ئەم چالاكە مەدەنییە کورده له حاڵێکدایه که زانیارییهکان باس لهوه دهکهن دۆخی سڵامهتیی هیچ باش نییهو مانگرتنهکه زیانی جهستهیی زۆری پێدهگهیهنێ.
شایانی باسە لە ئێستادا ئاسۆ ڕۆستەمی پازدەیەمین مانگی دەستبەسەركرانی كاتیی خۆی لە بەندی ٨ی زیندانی ئێڤیندا تێپەڕ دەكاو چاوەڕوانی دوابڕیاری دادگای پێداچوونەوەیه لهسهر پەروەندەكەی