سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، تاهیر ئاڵچی تێرۆر کرا.
تاهیر ئاڵچی، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ شهممه لە کردەوەیەکی تێرۆریستیدا لە لایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەکانی تورکیە، دوا بە دوای کۆبوونەوەو لێدوانێکی ئاڵچی، کە دژ بە شەڕو تێکدانی ئاسەوارە مێژووییەکانی باکووری کوردستان لە ناوچەیەکی ئامەد ڕێکخرابوو، شەڕو تەقە لە نێوان پلیسو چەند چەکدارێکی نەناسراودا دەستی پێکرد و لە ئەنجامدا پۆلیسێکو تاهیر ئاڵچی گیانیان دەست دا.
ئاڵچی هەر چەند خولەکێک پێش کوژرانی داوای ڕاگرتنی شەڕو تێکهەڵچوونەکانی لە نێوان سوپای تورکو هێزەکانی “پ ک ک” ی کردبوو.
تاهیر ئاڵچی یەکێک لە پارێزەرە شارەزاکانی باکووری کوردستان بوو کە لە ساڵی ١٩٩١ی زایینی بەدواوە داکۆکییەکی زۆری لە پهروهندهکانی پەیوەندیدار بە پرسی کورد له تورکیه دەکردو چەندین جار لە لایەن پۆلیسی حکومەتی تورکیەوە دەستبەسەر کراو تەنانەت چەند ڕۆژ لەمەوبەر بە هۆی ئەوەی کە خۆی له ناوهێنانی پارتی کرێکارانی کوردستان وەک ڕێکراوێکی تێرۆریستی پاراستبوو، لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.
ئهو دواتر لە لایەن دادگای شاری ئامەدەوە پهروهندهی تایبەتی بۆ کرایهوهو تا کاتی کوژرانی لە ژێر چاوەدێری تایبەتدا بوو.