بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی کە لە کەناڵی ٢ی تەلەفزیۆنی ئێراندا لە ژێر ناوی داگیرکاری زەویو زار لە لایەن ئاغازادەکانەوە بڵاوکرایەوە، پەردەی لە سەر دزیو داگیرکاریی سەدان هێکتار زەویو دەریا بههۆی کوڕه مهسئولهکان لادا.
لهو بهرنامهیهدا ئاشکرا کرا سەدان هێکتار زەویو دەریا له لایهن ٥ هەزار کەس لە کوڕی دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئیسلامی کە لە لایەن خەڵکی ئێرانەوە بە “ئاغازادە” ناویان دەبرێ داگیر کراوە.
لەو بەرنامەیە دا یەکێک لە ئەندامانی مەجلیسی ئیسلامی ئێران بە ناوی مەهدی موسەوینژاد باسی لەوە کردوە کە پێنج هەزار کەس لە منداڵانی کاربەدستو دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئیسلامی لە لایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە پهروهندهی گەندەڵیو دزییان بۆ کراوەتەوەو تەنانەت پهروهندهی بەشێکیان لە لایەن دادگاوە بڕیاری لە سەر دراوە.
موسەوی هەروەها باسی لە بەربڵاوی ئەو داگیرکارییە کردوە کە لەلایەن “ئاغازادەکان”ەوە دەرحەق بە مڵکو ماڵی گشتی کراوەو لە ٢٠ هێکتار زەوییەوە تێیدایه تا ٢٠٠ هێکتار.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا باسی لەوە کردووە کە زۆر جار دادوەر و پارێزەری ئەو کەسانەی کە بە داگیرکاری عەرزو مڵکی گشتی تاوانبارن، هاوکارییان دەکەنو دەیانەوێ دزی و گەندەڵییەکانیان بۆ پەردەپۆش کەن، چونکی زۆر جار لێیان دەترسنو هۆکاری ئەو ترسەش بۆ دەسەڵاتی باوکو کەسوکاری ئەو ئاغازادانە لە نێو سیستەمی بەڕێوەبەری وڵاتدا دهگهڕێتهوه.
موسەوی ئاماژەی بەوە داوە کە ئاغازادەکان بە هۆی ئەو پشتیوانییە گەورەیە کە لە لێیان دەکرێ، بێ سڵەمینەوە لە قانوونهکانی سزادانی وڵات، بە شێوەیەکی بەربڵاو دەستیان داوەتە داگیرکاریی مڵکو عەرزو شاخو چیاو تەنانەت دەریاکانیش.
پێویست بە ئاماژەیە کە دیاردەی زەمین خۆری، دەریاخۆری و کێوخۆری لە لایەن ئاغازادەکانی ئێرانەوە، لەم چەند ساڵەی دواییدا بە شیوەیەکی بەربڵاو پەرەی سەندووەو هیچ دامو دەزگایەکی قانوونی، یان دادوەری توانای مەحکەمەو گرتنو سزادانی ئەو داگیرکەرانەی نیە. یەکێک لەو بنیاتانەی کە لە ئێراندا بە گەورەترین مافیایی داگیرکاری عەرزو کێو و دەریا ناوی دەهێنرێ، لە ژێر چاوەدێری ڕاستەوخۆی عەلی خامەنیی و کوڕەکانی دایە.