وه‌زیری دادگوسته‌ریی كۆماری ئیسلامیی گوتی له‌م ئێران‌دا له هه‌ر ١٠٠ هه‌زار كه‌س ٢٦٩ كه‌س زیندانین، كه ئه‌م ئاماره له نێونجیی جیهانی زۆر زیاتره‌و ئه‌وه‌ش جێی نیگه‌رانییه.
وه‌زیری دادگوسته‌ری هاتنی که‌ڵه‌که‌بوونی له ڕاده‌به‌ده‌ری له ده‌زگا قه‌زایی به یه‌کێک له کێشه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م ده‌زگایه‌ی ڕێژیم ناوبردوهوو ده‌ڵێ یه‌كێك له ڕێكاره‌كانی پێشگیری له‌م بابه‌ته‌ش، پێش‌گرتن به ڕوودانی تاوان له کۆمه‌ڵگایه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ٩ میلیۆن په‌روه‌نده له ده‌زگای قه‌زایی دروست بوون‌و هێندێك له‌م په‌روه‌ندانه چه‌ند جار بۆ تاوتوێ هاتوونه‌وه به‌رده‌ست، كه ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆر له ده‌زگای قه‌زایی ئێران به فیڕۆ ده‌دا.
قسه‌ی ناوبراو له حاڵێک دایه که پێشتر ده‌زگای قه‌زایی ڕایگه‌یاندبوو له ساڵدا ٥ میلیۆن په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی بۆ ده‌زگاكانی قه‌زایی دێ. به واتایه‌كی دیكه ڕۆژانه نزیك به ١٣ هه‌زارو ٥٠٠ په‌روه‌نده بۆ بڕیاردان‌و لێپرسینه‌وه به‌ڕێی ده‌زگای قه‌زایی ده‌كرێ. جگه له زۆربوونی پهروهندهكانی ده‌زگای قه‌زایی به گشتی، په‌روه‌نده‌ی دادگاكانی بنه‌ماڵه‌ش سه‌دی ١٥ به‌رزبۆته‌وه كه له‌م به‌ینه‌دا ٢ له ٣ی پێوه‌ندیی به نه‌فه‌قه، مارهییو حه‌زانه‌تی منداڵ‌و یه‌ك له ٣ی پێوه‌ندیی به ته‌ڵاقه‌وه هه‌یه. له نێو ئه‌م ٥ میلیۆن په‌روه‌نده‌یه، ده‌ستدرێژی، چه‌قۆكێشی، دزیی به چهکو ده‌یان تاوانی دیكه‌ش هه‌یه.