عادل جهبوبهیر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان وێڕای ئاماژه به وه‌ی كه به‌شار ئه‌سه‌د هیچ جێیه‌کی له داهاتووی سووریه‌دا نابێ، گوتی، بژێره‌ی نیزامی له سووریه هێشتا هه‌ر له‌سه‌ر مێزی كاری ئه‌م وڵاته‌یه‌و له پشتیوانی كردن له دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وام ده‌بن.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، ئه‌لجوبه‌یر له پرێسكۆنفرانسێكدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئۆتریشییهکهی گوتی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌ركۆماری سووریه چ له ڕێگه‌ی سیاسی‌و ئه‌گه‌ر نه‌کرا نیزامی ده‌بێ له ده‌سه‌ڵات لادرێ.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی عه‌ره‌بستان پێوه‌ندیی به كۆمه‌ڵێك گرووپی ئۆپۆزیسیونی سووریه‌وه هه‌یه‌و به مه‌به‌ستی گرتنی كۆنفرانسێك له ریاز بۆ یه‌كگرتوویی ئۆپۆزیسیون پێش وتووێژی ئاشتیی داهاتووی سووریه له وییه‌ن کاریان له‌گه‌ڵ ده‌کا. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ هێشتا به ڕوونی کاتێکی دیاریكراو بۆ ئه‌م كۆنفرانسه له ریاز دیاری نه‌كراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان پێداگری کرده‌وه گکه بژێره‌ی نیزامی له دژی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ر له جێی خۆیهتیو نوهلانهنراوه. هاوکات عه‌ڕه‌بستان له پشتیوانی كردن له دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی سووریه به‌رده‌وام ده‌بێ.