کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی ماڵی چاپه‌مه‌نییه‌کانی کوردستان له شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا چاوه‌دێریی پێشووی ماڵی چاپه‌مه‌نییه‌کانی کوردستان له‌باره‌ی چالاکیی ئه‌و ناوه‌نده بۆ به‌شداران دوا.
فه‌ردین که‌مانگه‌ر گوتی: ئێمه ویستمان له‌م رێگه‌یه‌وه خزمه‌ت به چالاکیی ڕۆژنامه‌کان بکه‌ین، به‌ڵام کاره‌کانمان له‌و ئاسته‌دا نه‌بوون که بۆ خۆمان دهویستو ئه‌وه‌ش نییه که بتوانێ باس بکرێ.
فه‌ردین که‌مانگه‌ر که به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ڕبرین به کارکردی ئه‌و ناوه‌نده گوتی: ماڵی چاپه‌مه‌نییه‌کان به‌و شێوه‌یه ناتوانێ مافی ڕۆژنامهنووسانو هه‌واڵنێرانی کوردستان دابین بکا.
ئه‌و به ئاماژه به چه‌ندی‌و چۆنیی چاپه‌مه‌نییه‌کان له کوردستان گوتی: ژماره‌ی ڕۆژنامه‌و بڵاڤۆکه‌کان نیوه به نیوه بووه‌و؛ ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ڕه‌وشی چاپهمهنیو راگه‌یاندن له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان؛ چونکی زۆربه‌یان به‌هۆی کێشه‌ی ماددی‌و مودیرییه‌تی ناتوانن درێژه به ژیان‌و چاپ‌و بڵابوونه‌وه‌یان بده‌ن.
که‌مانگه‌ر هه‌روه‌ها گوتی ئه‌مڕۆ که‌سانێک ده‌توانن ببمه ئه‌ندامی ماڵی چاپه‌مه‌نییه‌کان که بیمه بن، که ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی ڕۆژنامهنووسو په‌یامنێران له کوردستان ناگرێته‌وه.
کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی ماڵی چاپه‌مه‌نییه‌کانی کوردستان له شاری سنه له کاتێکدا به‌ڕێوه‌چوو که هه‌ر ئێستا کۆمه‌ڵێک زۆر ڕۆژنامه‌نووسی کورد له زیندانه‌کانی تاران، سنه، مه‌ریوان، ورمێ، ته‌ورێز به‌ند کراون‌و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌وانیش بۆ شاره دووره‌کانی وه‌ک میناب دوورخراونه‌ته‌وه.