یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی حه‌وتووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توند‌و تیژی دژی ژنان سمینارێکی له ستۆکهۆلم، پێته‌ختی سۆئێد بۆ خاتوو زیبا سهروهریو خاتوو خه‌ندان حه‌مه‌جه‌زا پێک هێنا.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به ڕاگرتنی ساتێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرن له یادو بیره‌وه‌ری ژنانی شه‌هیدی ڕێگای یهکسانیو په‌یامی کۆمیتەی بەرێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە سوئێد ده‌ستی پێ‌کرد که له‌لایه‌ن خاتوو له‌یلا محه‌ممه‌دی خوێندرایه‌وه.
نێورۆکی پەیامەکە ئاوڕدانەوەیەک بوو لە خەباتی یەکسانیخوازی ژنان بەگشتی بەتایبەتی لەرۆژهەڵاتی کوردستان‌و ئامانج و خەباتی ژنان بۆ ڕزگاری لە ستەمو زۆرلێکراوی لە کۆمەڵگاو بنەماڵەو حکوومەتدا.
له بڕگه‌ی یه‌که‌می سمیناره‌که‌دا خاتوو زیبا سه‌روه‌ری، شاره‌زا له بواری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان باسێکی له سه‌ر کۆمه‌ڵناسیی نه‌خۆشه ده‌رونییه‌کان پێشکێش‌کرد.
بەڕێزیان ئاوڕی لە شێوەی هەڵسو کەوتی کۆمەڵگاو هەروەها شێوەی ڕوانینی کۆمەڵگا بۆ نەخۆشییە دەروونییەکان دایەوەو، باسی چەند جۆر لە نەخۆشییە دەروونییەکانی بە تایبەت له نێو کچان‌و ژنانی کرد‌و هاوکاتیش بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان چەند جۆرە یارمەتیکردنی پزیشکی‌و دیدار لەگەڵ پسپۆرانی پێشنیار کرد.
خاتوو زیبا له به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌یدا ئاماژەی بە دیاردەی چاولێکەریو خۆ بەکەم زانین‌و شێوەی خۆ ڕازاندنەوەو په‌ره‌سه‌ندنی نەشتەرگەریی جوانکاریی له نێو کچان‌و ژناندا کرد‌و، ڕۆڵی کۆمەڵگاو به تیشک خستنه سه‌ر کاریگەری ڕوانینی کۆمەڵگا بە گشتی لە سەر تاکەکان گوتی: بەر لەوەی باس لە گۆرینی ژیانی تاکەکان بکەین و باشترین ڕێگە ئەوەیە کە ئاڵوگۆر لە کۆمەڵگا دا نەهادینە بکرێ بۆ ئەوەی تاکەکان هەست بە کەمیو نەخۆشیو لاوازیی خۆیان لە نێو کۆمەلگادا نەکەن.
له به‌شی دووهه‌می سمینارهکهشدا خاتوو خەندان حەمەجەزا، نووسەرو چالاکی بواری ژنان له باسه‌که‌یدا تیشکی خسته سه‌ر سەر ژیانی ژنان لەم سەردەمەداو؛ باسێکی چڕوپڕی لە سەر دۆخی پیاوسالاری لە کوردستان‌و بە تایبەتی لە باشووری کوردستان کرد.
ئه‌و بە هێنانەوەی چەند بەڵگە لە سەر چۆنیەتیی بە قانوونیکردنی فرە ژنی لە پارلمانی کوردستان رەخنەی لە ژنانی نوێنەر لە پارلمان گرت کە چۆن دەنگیان خستووتە پاڵ دەنگی پیاوان‌و قانوونی فرەژنیان پەسەند کردوە.
بەرێزیان له به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌یدا به خوێندنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسانه بۆ دۆزی ژن له باشوری کوردستان باسی دیاردەی عەیبەو شەرمو مەسەلەی نامووسیو کولتوره‌کانی بنەماڵەییو عەشیرەیی لە کوردستاندا کرد‌و گوتی هه‌تا نیزامی عەشیرەو خێڵ هەبێ ناکامی‌و به‌شمه‌ینه‌تیی ژنانیش درێژه‌ی دەبێ.
خاتوو خەندان لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لە کۆمه‌ڵێک قانوون کرد که له هه‌رێمی کوردستان کاریان پێدهکرێو به زیانی ژنان نووسراون‌و په‌سندکراون. ئه‌و گوتی پێویستە کار بۆ چەسپاندنو خۆش کردنی یاسای نوێ بکرێ بۆ ئەوەی ژنان‌و کچان بتوانن خۆیان لە نێو ئەو قانوونانه‌دا ببیننەوە.
له بڕگه‌ی کۆتایی سمینارهکهشدا به‌شداران سهرنجو پرسیاره‌کانی خۆیان هێنایه به‌ر باس که دواتر کۆڕگێڕه‌کان وه‌ڵامی پرسیاری به‌شدارانیان دایه‌وه.