سەرنووسەری ماڵپەڕی ڕوانگە لە زیندانی ورمێدا بەند کراوەو هێشتا دادگایی نەکراوە.
دوای دەسبەسەرکرانی دوکتور حەسەن شێخئاغایی، سەرنووسەری ماڵپەڕی روانگەو ماوەی بێسەروشوێنبوونی، ناوبراو ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێدا بەندکراوە، بەڵام چارەنووسی ناڕوونە.
بە پێی بەدواداچوونی پەیامنێری کوردستانو کورد ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکردنیەوە تا ئیستا تەنیا جارێک چاوی بە یەک کەسی بنەماڵەکەی کەوتوەو رێژیم تا ئێستا نە دادگایی دەکاو نە ئازادیشی دەکا .
درێژەکێشانی ڕاگرتنی دوکتور حەسەن شێخ ئاغایی لە بەند لە کاتێکدایە کە ماوەیەک لەوە پێشو لەگەڵ دڕێژەکێشانی دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسو سەرنووسەری وێبسایتی ڕوانگە لە شاری مەهاباد، ٨٠ چالاکی مەدەنی داوای ئازاد کرانی “حوسێن شێخ ئاغایی”یان کرد.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ڕۆژی ١٥ی مانگی ڕابردوو بە فەرمانی سەرۆکی دادسەرای ئینقلابی شاری مەهاباد،حەسەن شێخ ئاغایی، سەرنووسەری ماڵپەڕی ڕوانگە لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراو هاوکات ماڵپەڕەکە بە حوکمی دادگا داخرا.
ماڵپەڕی ڕوانگە پێگەیەکی ئینتێرنێتی سەربەخۆ بوو کە بنکەی سەرەکی لە شاری مەهاباد بوو. ئەو ماڵپەڕە بە دوو زمانی کوردیو فارسی بابەتەکانی بڵاو دەکردەوەو ئامانجی سەرەکیی ئاوڕ دانەوەبوو لە کێشەو گرفتەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان.