خوشکی تێکۆشەرێکی حدک لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی یەکشەممە، ١ی سەرماوەزی ١٣٩٤ هەتاوی خاتوو ڕابی چەمەک، خوشکی تێکۆشەرو کادری پێشووی حیزبی دێموکڕاتی کوردسیان هاوڕێ حوسێن چەمەک، لە گوندی “گردەگڕوێ”ی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
خاتوو ڕابی لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەرو ناوداری ناوچەی شاروێرای مەهاباد بوو. دڵی بۆ کوردستانو میللەتەکەی لێ دەداو لەو کاتەوەی حوسێنی برای وەک لاوێکی تازە پێگەشتووی خاوەن هەڵوێست هاتە ڕیزی تێکۆشەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانو، دەستی دایە چەک بۆ خەبات دژی داگیرکەرانی کوردستان، هێندەی دیکە خۆشەویستی خاکو نیشتمان لای خاتوو ڕابی زیاتر بوو.
دادە ڕابی مرۆڤێکی خۆشەویست، ئازا و خاوەن کەسایەتییەکی بەرز بوو. ئاواتی سەرەکی بینینەوە براکەیو گەڕانەوەی بە سەربەرزیو سەربەستی بۆ ناو ئامێزی بنەماڵەکەیان بوو، بەڵام مخابن مەرگ مەودای نەدا ئەو ئاواتەی کە زیاتر لە ٣٢ ساڵ بوو لە دڵی خۆیدا پەروەردەی کردبوو، بێتە دیو ماڵ ئاوایی یەکجاری کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیوکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو ڕابی چەمەک، پرسەو سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی دەکا.