کۆڕیادی بهرز ڕاگرتنی یادو بیرهوهریی هونهرمهندی کوچکردوو ” ڕەحیم موعینیی کرماشانی” لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕیوە چوو.
ئەو ڕێورەسمە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ٤ ی سهرماوهز بە ئامادەبوونی کۆمەڵێکی بەرچاو لە بژاردەکانی دنیای ئەدەبو ڕۆشنبیریی ڕۆژهەڵاتی کوردستانو ئێران، لە زانکۆی فەرهەنگو هونەری شاری کرماشان بەڕێوە چوو.
لەو ڕێورەسمەدا شاعیرانی گەورەی وەک محەمەد جەواد موحیبەت، مامۆستا کزازی، حسێن ئەحمەدی مەحجوبو چەندین کەسایەتی ناوداری دیکە شیعرو بابەتی ئەدەبییان لە وەسفی ئەو کەسایەتییە گەورەی کورددا پێشکەش کرد.
ڕەحیم موعینی کرماشانی ڕۆژنامەنووس، نووسەر، ئەدیب، شاعیر و وێنەکێشی ناوداری کورد ڕۆژی ١٥ی ڕێبەندانی ١٣٠١ی هەتاوی لە شاری کرماشان لە دایک بوو و ڕۆژی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
موعینی کرماشانی جگە لە کارە ئەدەبیو هونەرییەکانی، یەکێک لەو شاعیرە گەورانەی کورد بوو کە لە بواری هونراوەی گۆرانیشدا بەرهەمی دانسقەی خستوەتە نێو دنیای ئەدەبو موسیقای ئێرانو زیاتر لە ٤٠ هۆنراوەی تایبەتی لە لایەن گەورە موزیسیهنهکانی ئێرانەوە ئاوازیان لە سەر دانراوەو لە لایەن گەورە گۆرانی بێژانی بە ناو ودەنگی ئێرانەوە گوتراون.
موعینیی کرماشانی لە سەردەمی موسەدیقدا ڕۆژنامەیەکی بە ناوی ” سەلەحشورانی عەرب” چاپ و بڵاو کردووەتەوەو پاش ڕووخانی موسەدیق گیراوەو خراوەتە بەندیخانەوە.