بە پێی دوایین ئاماری بێهزیستی ئێران، ٢ ملیۆنو ٥٠٠هەزار ژنی بێ سەرپەرستو بێ ماڵ لە ئیراندا هەیەو، لەو کۆمەلە ژنە تەنیا ١٨٠ هەزار کەسیان لە ژێر چاوەدێری ڕێکخراوی بێهێزیستی وڵاتدان.
جێگری بەرپرسی فەرمانگەی بێهزیستی ئێران دکتور حەبیبوڵا مەسعودی فەرید کە بە سەردانێک چووهته شاری کرماشان، وێڕای ڕاگهیاندنی ئەو ئامارە، هۆکاری سەرەکیی ئەو گرفتە کۆمەڵایەتییەی گێڕایەوە بۆ پێکەوە نەگونجانی ژنو مێردەکانو لێکبڵاو بوونی بنەماڵەکانیان، ئەوە جگە لەوەی کە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی بە کەمتهرخهمی له ههمبهر ئهو خهسساره کۆمهڵایهتییه تاوانبار کرد.
ئهو گوتی: ئیدارهو ناوهنده دهوڵهتییهکانی وەک پەروەردەو فێرکردنو زانکۆکان، بە هۆی ئەو پەیوەندییە نەپساوەی کە لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵگا دا هەیانە، ئەرکێکی قورسیان لە پەروەردەی تاکی کۆمەڵدا دەکەوێتە سەرشانو؛ دەبێ بۆ نەهێشتنی کێشەی نێوان خەڵک هەوڵی پێویست بدەن.
فەرید بە ئاماژە بە نەبوونی ئەزموونو پەروەردی پێویست لەو بوارە دا گوتی: لە ١٣ ساڵ لەمە پێشەوە هیچ لێکۆڵینەوەو خوێندنەوەیەکی گشتگیر و مودێرن کە لەگەڵ گوڕانکارییەکانی کۆمەڵگا یەکانگیر بێ لە ئێراندا نەکراوەو؛ ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە کە ئێمە خوێندنەوەیەکی باشمان بۆ کۆمەڵگای ئێران نیە.
وهک جێگری ڕێکخراوی بێهزیستی ئێران باسی دهکا لە کۆی ٢ ملیۆن و ٥ سەد هەزار ژنی بێ سەرپەرست، کە زۆریشیان خاوەن منداڵن، تەنیا ١٨٠ هەزار کەسیان لە ژێر چاوەدێری کۆمەڵایەتی دان.