سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەسازی، کانگاو بازرگانی پاریزگای ورمێ لە وتووێژێکدا ئاشكرای کرد کە بە هۆی لە کار وەستانی ٩٠٠ کارگاو یەکەی بەرهەم هێنهر لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لەو پارێزگایە دا، زیاتر لە ١٨ هەزار کەسی دیکهش لهوانهی کاریان ههبوو، بێکار بوون.
جەعفەرسادق ئەسکەندەری گوتی: ئەو یەکە بەرهەم هێنەرانە بە هۆی قهیرانی داراییو سزا ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان نەیانتوانیوە درێژە بە کار خۆیان بدەنو لە کار وەستاون.
بەقسهی ئەو حکومەت بە گرتنەبەری ڕێکاری نوێی ئابووری لە هەوڵی سەرلەنوێ بوژاندنەوەی ئەو کارگەو بنیاتە بەرهەم هێنەرانە دایەو لە هەنگاوی یەکەم دا ٤٠٠ کارگەو یەکە بەرهەمهێنەر دەخرێنە جوارچێوەی ئەو پلانەوە.
پاریزگای ورمێ وەک هەموو پاریزگاکانی دیکەی ئێران، بە دەست پهتای لە کارکەوتنو وەستانی کارگەو یەکەکانی بەرهەم هێنانەوە دەناڵێنێو لە کۆی دوو هەزارو هەشت سەد یەکەی بەرهەم هێنهر، زیاتر لە هەزار کارگهو یهکهیان بە تەواوی لەکار کەوتوون، یان بە دەست کەمی بودجە و نەبوونی داهات، یان نەفرۆشتنی بەرهەمەکانیانەوە تووشی کێشەی گەورە بوونو ئهوهش لەشکرێکی دیکەی بێکاریان بەو ملیۆنان بێکارەی ئێران زیاد کردوە.