به هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ی جیاجیای مین له قه‌سری شیرین دوو كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرت په‌یامنێری كوردستان‌و كورد، یه‌كێك له‌م ته‌قینه‌وانه له ده‌ورووبه‌ری ئاوایی قه‌ڵا سه‌وزیی سه‌ربه قه‌سری شیرین ڕووی دا. له‌و ڕووداوه‌دا جوتیارێك له كاتی زه‌ویکێڵاندا به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێمای شه‌ڕی نێوان ئێران‌و عێراق دهستو لاێکی له ده‌ست دا.
هه‌روه‌ها له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا له ناوچه‌ی ئازادی مه‌رزی خوسره‌وی كه‌سێكی دیكه به ئه‌تڵه‌س خه‌ریكی خاکبهرداری بوو که مینێكی چێنراوی شه‌ڕی ٨ ساڵه به‌ڕوویدا ته‌قییه‌وه‌و هه‌ر دوو چاوی له ده‌ستدا.
به‌رده‌وامیی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان له حاڵێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی ئهمنیهتیو حكومه‌تی ئیدیعا ده‌كه‌ن ئه‌م ناوچانه‌یان له مین پاك کردۆته‌وه.
کاربەدەستانی رێژیم دەڵێن لە دوای تەوابوونی شەڕ تا ئێستا پتر لە ١٧ میلیۆن مینیان لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران لەگەڵ عێڕاق هەڵگرتۆتەوە کە بەشی زۆری لە ناوچە سنوورییەکانی ئیلام بووە، بەڵام بەپێی ئامارەکان ئێستاش ١٦ میلیۆن مینی لەکارنەخراوی دیکەش هەیە کە بەشی نیزیک بە تەوایان لە کوردستانن‌و لەلایەن دەوڵەتەوە بەرنامەو ئێڕادەیەکی ئەوتۆ بۆ هەڵگرتنەوەو لەکارخستنیان نابیندرێ.