پێشانگایه‌کی وێنه له ژێرناوی “ئاگر، به‌ڵای گیانیی لێره‌واره‌كانی زاگرۆس” له زانكۆی په‌یام نووری شاری مه‌ریواندا کرایه‌وه.
ئاڕمان غه‌فووری، به‌رپرسی کردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه گوتی: به‌داخه‌وه چه‌ند ساڵه تراژیدیای سووتانی لێره‌واره‌كانی زاگرۆس له كوردستان به هه‌زار دار، نه‌مام و جۆره‌كانی گژو گیا و ته‌نانه‌ت بوونهوهرهكانیشی كردۆته قوربانی‌و خه‌ڵک پێویسته به قووڵایی ئه‌و تڕاژیدییه بزانێ .
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ له ماوه‌ی قه‌یرانی چه‌ندین ساڵه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه له لێره‌واره‌كانی زاگرۆس‌دا، له شاری مهریوانو سه‌وڵاوا خه‌ڵك و ئه‌نجومه‌نه خه‌ڵكییه‌كانی وه‌ك ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان زۆرترین ڕۆڵیان له كوژاندنه‌وه‌و كۆنتڕۆڵكردنی ئاگركهوتنهوهکاندا هه‌بووه.
ئاڕمان غه‌فووری، خوێندكاری بواری جوغرافیا له زانكۆی په‌یام نووری شاری مه‌ریوان وێڕای ئاماژه به‌وه كه له‌م پێشانگایه‌دا ٥٠ وێنه خراوه‌ته به‌ر دیدی ئاماده‌بووان، ئه‌وه‌ی بیر هێناوه‌ته‌وه كه ئه‌م پێشانگایه به مه‌به‌ستی پێدانی زانیاریی زیاتر به خوێندكاران‌و خه‌ڵك له‌باره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی لێره‌واره‌كانی كوردستان کراوه‌ته‌وه‌و، ئه‌وه‌ی كه پاراستنی زاگرۆس بۆ نهسلهكانی داهاتوو زۆر گرینگه.
شایانی باسه كه، پارێزگای سنه به هۆی هه‌ڵكه‌وتوویی له چیاكانی زاگرۆس یه‌كێك له‌م پارێزگایانه‌یه كه لێرهوارو دارستانی زۆری هه‌یه كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئاگركه‌وتنه‌وه به شێوه‌ی به‌ربڵاو له‌م جه‌نگه‌ڵانه بهردهبێو تا ئێستا به شێوه‌ی زانستی‌و کرده‌یی له‌لایه‌ن ناوه‌نده به‌رپرسیاره ده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه هیچ هه‌وڵێکی به‌رگیری له‌و ڕووداوانه نه‌دراوه.