به‌به‌شداریی شاندێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و له ریوڕهسمێکدا ده‌زگای چاپ‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسماعیل بێشکچی له هه‌ولێر ده‌ست به‌کار بوو.
رۆژی چوارشەممە ٤ی سەرماوەزی ٩٤ ( ٢٥ی نۆڤامبری ٢٠١٥ ) لە سەر بانگهێشتی “وەقفی ئیسماعیل بێشکچی ” شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە هەولێر پێکهاتوو لە ئیبراهیم زێوەیی‌و حسن کاکیلی لە ڕێوڕه‌سمی کردنەوەی لقی دەزگای ئیسماعیل بێشکچی لە هه‌ولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستاندا، بەشدار بوون.
لەو کۆبوونەوەیەدا که به به‌شداریی کۆمه‌ڵێک بەرپرس و کاربەدەستی حکومی‌و حیزبی‌و کەسایەتییە فەرهەنگی‌و ئەدەبیو کۆمەڵایەتییەکانی هه‌رێمی کوردستان گیرا، کۆمەڵێک وتار‌و باس لە سەر کەسایەتیی ئیسماعیل بێشکچیو بە تایبەت هەڵوێستە ئازا‌و بوێرانەو داکۆکیکهرانەی ناوبراو له کورد پێشکێش کران.
وتاری پارێزگاری هەولێر، وەزیری رۆشنبیری‌و لاوان، دەستەی نووسەرانی کورد‌و ئاکادیمیای کوردستان چه‌ند وتارێک بوون که له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێشکێش کران‌و دواتر ئیسماعیل بێشکچی به کورتی بۆ به‌شداران دوا.
ئیسماعیل بێشکچی وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی‌و پێزانینی خۆی له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی “وەقفی ئیسماعیل بێشکچی لە هەولێر ” ئاماژه‌ی به ڕووداوه گرینگه‌کانی ئێستای کوردستان کرد‌و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری پرسی کورد گوتی : کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر نابێ تەنیا لە سەر نەوت‌و گاز حیساب بکاو، پێوەستە لە ڕووی رۆشنبیری، کلتوری‌و گەشەکردنی جۆراوجۆرەوە هەنگاوی زیاتر باوێژێ.
بێشکچی گوتی ئێستا زۆربەی زۆری خاکی باشوری کوردستان لە ژێر کۆنترۆڵی هێزی کورد‌و پێشمەرگە دایەو هه‌رێمی کوردستان پێویستە بیر له رێفراندۆم بکاته‌وه‌و دواتریش هەوڵ بدا سەرەتا لە رێگا سیاسی‌و دیالۆگەوە دەگەڵ بەغدا سەربەخۆیی خۆی رابگەیەنێ. خۆ ئەگەریش حکومەتی ناوەند ملی نه‌دا، ئه‌وا یەکلایەنە ئەم کارە بکاو بیکاتە ئەمری واقع، هەر وەک چۆن ساڵی ١٩٩١ دا ، کۆسۆڤۆ یەکلایەنە سەربەخۆیی خۆی لە وڵاتی سیربێستان راگەیاند کە دواترلە لایەن وڵاتانی دیکەو بگرە خودی سێربێستانیش دانی پێدا نرا.
بێشکچی له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به رۆڵی وڵاتانی ناوچەو بە تایبەت تورکیەو ئێران کرد‌و گوتی به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه ئه‌و دوو وڵاته به ئاشکرا دژی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان بن، بەڵام فاکتەری نێوخۆیی واتا یەکریزیو یەکگرتوویی کورد رۆڵێکی سەرەکی‌و یەکلایی کەرەوەی له هاوکێشه‌کاندا دەبێ.
هەر لەو کۆرەدا شاندی نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان چاوی بە شاندی هێندێک لە حیزب و لایەنی سیاسی کەوتو لە کۆتاییشدا، چوونە لای ئیسماعیل بێشکچیو لە سەر هەڵوێستە ئازایانە، مرۆڤدۆستانەو دێمۆکراتیکەکانی، دەست خۆشییان لە ناوبراو کرد.