کاسبکارێکی کوردی خەڵکی مەهاباد لە ڕێگای تاران _ آبیک درایە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانو گیانی لە دەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد شەوی دووشەممە لە سەر سێشەممە، ٣ ی سەرماوەز کاسبکارێکی خەڵکی کانیسێوی مەهاباد بە ناوی ماڵماڵ حەمەلاوی، کوڕی ڕەحمان لە کاتێکدا لە تاران دەگەڕاوە، لە ” ئابیک” لەلایەن هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیمەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ.
لەو ڕووداوەدا ماڵماڵ چەند گوللەی بەردەکەوێو ئوتومبیلەکەی وەردەگەڕێو ئاگری تێبەر دەبێ. ماڵماڵ خاوەنی ژنو منداڵ بووە.
جێی باسە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٣٨ کۆڵبەرو کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم گیانیان لە دەست داوە