هێزە ئینتیزامییەکانی رێژیم لە شاری تیکاب لە پەلامارێکی دیکەیاندا دەستیان بە کۆکردنەوەی ماهوارەی خەڵک کردوە.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان‌و کورد لە ڕۆژی شەممەوە هێزە ئینتیزامییەکانی تیکاب دەستیان کردۆتەوە بە کۆکردنەوەی ماهوارەی خەڵک‌و لە زۆر جێگایان بەبێ ئیزنی خاوەنماڵ وەسەر سەربان دەکەون‌و سەرەڕای کۆکردنەوەی سێڵی ماهوارەکان زیانی زۆریان بە خەڵکەکە گەیاندوە.
هەوڵی ڕێژیم بۆ رێگری لە دەستڕاگەیشتنی خەڵک بە زانیاریی ئازاد‌و کۆکردنەوەی ماهوارە لە حاڵێک دایە کە چەند ڕۆژ پێش ئێستا عه‌لیڕه‌زا گوڵستانی، جێگری به‌رنامه‌داڕشتنی ئابووریی ستادی به‌ربه‌ره‌كانیی له‌گه‌ڵ قاچاغی كاڵا گوتی ئاستی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سێرڤێری ماهواره به ڕاده‌یه‌ك زۆره كه تووشی کێشەی كردوون، چونكی ئه‌نباره‌كانیان پڕ بووەو ئەوەی دیکەیان بەسەردەستدا ماوەتەوە.
گوڵستان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وێڕای ئاماژه به ویستی زۆری خه‌ڵك بۆ كهلكوهرگرتن له ماهواره، گوتی: ناتوانین حاشا له مه‌یلی خه‌ڵك بۆ كڕینی ماهواره بكه‌ین، لە ئێستادا زیاتر لە سەدی ٩٠ ی خەڵک ماهوارە چاو لێدەکەنو سەربا نیە کە چەند سیڵی لێ دانەندرابێ.