یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان به‌بۆنه‌ی ٢٥ی نوڤامبر ڕۆژی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توند‌و تیژی دژی ژنان سمینارێکی بۆ دوکتور ناسر سیمایی، دەروونناسو مامۆستای زانکۆ پێکهێنا.
لەو سمینارەدا کە ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی سهرماوهزو بەبەشداریی دەیان کەس لە ئەندامی یەکیەتیی ژنان، کۆمەڵێک میوان‌و کادرو پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەڕێوەچوو، بە قسەکانی خاتوو بێخاڵ بیلال لە پێوەندی لەگەڵ ئەو بۆنەیە دەستی پێ‌کرد.
لە بڕگەی سەرەتای ئەو سمینارەدا پەیامی په‌یامی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان له‌لایه‌ن خاتوو شلێر مه‌حموودی، ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌م ڕێکخراوهیە پیشکه‌ش کرا.
په‌یامی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان وێڕای باس له شێوازه‌کانی توندوتیژی به‌دژی ژنان لە کۆمەڵگا باسی لە توندوتیژیی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دژی ژنان کرد. لەو پەیامەدا هاتبوو کە سه‌ره‌ڕای بوونی ده‌یان رێکخراوی ژنان‌و بوونی ڕێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به مافه‌کانی مرۆڤ‌و سه‌ره‌رای زۆر بەرنامەی فێرکاری‌و پەروەردەیی بۆ وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌لک بۆ نه‌هێشتنی تووند‌و تیژی، به‌لام به‌داخه‌وه تووند‌و تیژی هه‌ر به‌رده‌وامه‌و هه‌ر رۆژه‌و به شێوازێکی نوێتر لە کۆمەلگادا ده‌رده‌که‌وێ.
لە بڕگەی سەرەکیی سمینارەکەدا دوکتور ناسر سیمایی، دەروونناسو مامۆستای زانکۆ باسه‌که‌ی لە ژێر ناونیشانی ” مانەوەی کاریگەریی تووند‌و تیژی لە سەر ڕوحی ژن”دا پێشکه‌ش کرد.
دوکتور ناسر سیمایی له باسەکەیدا بە ئاماژە بە جۆره مۆدێڕنەکانی توندوتیژی بە دژی ژنان، بابەتیانە ئاوڕی لە هۆکاره‌کانی سەرهەڵدانو پەرەسەندنی تووند‌و تیژی بە دژی ژنان کرد.
ناوبراو له باسەکەیدا وێڕای خەسارناسیی دیاردەی تووند‌و تیژی، پەڕژایه سه‌ر زیان‌و کاریگەریی توندوتیژی لەسەر ڕۆحی ژن‌و کاریگەریی ئەو حاڵەتە لە سەر ژیانی خێزانی‌و بنەماڵەیی.
له کۆتایی ئه‌م سمینارهکەشدا به‌شداربووان سهرنجو تێبینی‌و پرسیاره‌کانی خۆیان له پێوەندی لەگەڵ ئەو باسەدا هێنایه گۆڕێ کە دواتر له‌لایه‌ن دوکتور ناسر سیماییهوه وڵامی پرسیاری ئامادەبووان درایه‌وه.