ئێران‌و ڕووسیه له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی كۆڕی وڵاتانی هه‌نارده‌ی گاز ٧ ڕه‌شنووسی هاوكاری‌و ڕێككه‌وتنیان ئیمزا كرد.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر وه‌لایه‌تی سه‌باره‌ت به‌م پێوه‌ندییانه گوتی، ئاستی پێوەندیو لێکتیگەیشتنی ئێران‌و ڕووسیه له سه‌رده‌می شا ته‌هماسبی سه‌فه‌وییه‌وه تا ئێستا بەم شێوەیە نەبوە.
ویلادیمیر پۆتین پاش كۆتایی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه گوتی، ڕووسیه له هه‌وڵی ئه‌مه دایه كه مامەڵەی دوو لایەن لەوە بە دوا بە دراوی نیشتمانیی ئه‌م دوو وڵاته بێ‌و ڕووسیە هەروەها هێڵێکی ئێعتباریی ٥ میلیارد دۆلاری بۆ ئێران دەکاتەوە.
پۆتین له‌باره‌ی ئاستی مامەڵەی بازرگانی‌و گه‌ڵاڵه ئابوورییه‌كان شتێكی ئه‌وتۆی باس نه‌كرد به‌ڵام فاینشاڵ تایمز پێشتر نووسیبووی كه گرێبه‌سته‌كانی هه‌نارده‌ی شتومه‌كی پیشه‌سازیی ڕووسی بە بڕی ٢١ میلیارد دۆلار له ده‌ستووری كاری كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م دوو وڵاته دایه.
ئهلهكسانێدر نواك، وه‌زیری وزه‌ی ڕووسیه پێشتر گوتبووی كه ئاستی بازرگانیی ئابووریی ساڵانه‌ی نێوان ئێران‌و ڕووسیه له داهاتوودا له یه‌ك میلیارد‌و ٦٠٠ میلیۆن دۆلار بۆ ١٠ میلیارد دۆلار گه‌یشتووه.
ئێران‌و ڕووسیه لەم دواییانەدا گرێبه‌ستی قه‌ڵغانی مووشه‌كیی ئێس ٣٠٠ یان خستە بواری جێبه‌جێكردنەوە.