مه‌سعوود تێجریشتی، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌فته‌ری گه‌شه‌و پلاندانانی ستادی بووژاندنه‌وه‌ی گۆلی ورمێ باس له داگیرکرانی ١٠٠ هه‌زار هێكتار له گۆلی ورمێی کردوەو دەڵێ ئەو زەوییانە لەلایەن خەڵکەوە داگیر کراون.
مه‌سعوود تێجریشتی ڕۆژی ڕابردوو به هه‌واڵده‌ریی خوێندكارانی ئێرانی گوتبوو كه ئه‌م زه‌وییانه پێشتر گۆلی ورمێ بوون به‌ڵام به هۆی كه‌میی ئاو‌و لێژی ئاوی تێدا كۆنابێته‌وه داگیر كراون.
به قسه‌ی ناوبراو چونكه ئه‌م زه‌وییانه لەلایەن هیچ ناوەندێکی دەوڵەتییەوە قۆرخ نه‌كراون، جوتیاران ئه‌م زه‌وییانه دادهچێننو پاش ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به شێوه‌ی سیستماتیك ده‌بنه خاوه‌نی ئه‌مه له حاڵێك دایه كه له كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ئه‌م گۆله به‌جێ ماون.
مه‌سعوود تێجریشتی ده‌ڵێ ده‌بێ ئه‌م ناوچه‌یه قۆرخ بكرێ‌و ته‌نانه‌ت مه‌ڕو ماڵاتیش نابێ خۆی لێ بدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕووتاندنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌و خواردنی گژو گیاكانی له لایه‌ن مه‌ڕو ماڵاتهكانهوه ده‌بێته هۆی بڵابوونه‌وه‌ی زیاتری خوێ لە ناوچەکەدا.
به قسه‌ی پسپۆڕان به هۆی “لاوازیی” ڕێكخراوه پێوه‌ندیداره‌كانی وه‌ك ژینگهپارێزیو سامانه سروشتییهكانو هه‌روه‌ها “گه‌نده‌ڵیی سیستماتیك” له ئێران، زه‌وی خواردن‌و داگیركردنی خاك؛ زه‌وییه میللی‌و سامانه سروشتییه‌كانیشی گرتۆته‌وه.