ناوه‌ندی ئاماری ئێران له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا باسی له بارودۆخی ئابووریی ئێران كردوه‌و دەڵێ ٤٠ میلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئێران کە له ته‌مه‌نی كاركردن‌دان، بێکارن و ٤ میلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌سی دیكه كاریش ناكه‌ن‌و داهاتیان هه‌یه. به‌پێی ئه‌م ئاماره له ئێران ته‌نیا ٢١ میلیۆن كه‌س كار ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئاماری ڕاگه‌یه‌ندراوی كه له لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماری ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه ڕه‌وتی ناچالاكبوونی له نێو بنه‌ماڵه ئێرانییه‌كان ته‌نیا له ساڵی ڕابردوو نه‌وه‌ستاوه‌و یان دانه‌به‌زیوه، به‌ڵكوو خانه‌نشینیه‌كانی ئێران ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه.
نوێترین ئاماری ناوه‌ندی ئاماری ئێران ئه‌مه نیشان ده‌دا كه له مه‌ودای نێوان ساڵه‌كانی ٩٢ بۆ ٩٣ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ته‌مه‌نی كاركردن‌دان‌و كار ناكه‌ن، ٦٧٦ هه‌زارو ٨٨٨ كه‌س زیاد بووه.
حه‌شیمه‌تی ناچالاكی ئابووریی ئێران له ساڵی ٩٢ كه‌مێك زیاتر له ٣٩ میلیۆن كه‌س بووه كه له ساڵی ٩٣ له ٤٠ میلیۆن و ١٩٨ هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕیوه.
به قسه‌ی ناوه‌ندی ئاماری ئێران ته‌نیا ٢١ میلیۆن‌و ٣٠٤ هه‌زار كه‌س له ئێران‌دا شوغڵیان هه‌یه‌و كار ده‌كه‌ن. له‌م نێوانه‌دا ئه‌گه‌رچی به سه‌دان هه‌زار كه‌س له ژنانی خوێنده‌واری زانكۆن، ٢٨ میلیۆن و ٢٠٥ هه‌زار ژن له ته‌مه‌نی چالاكیی ئابووریدان و خانه‌نشینن و هیچ كار ناكه‌ن.
ئاماری حه‌شیمه‌تی ئێران له ساڵی ١٣٩٣ له ٧٨ میلیۆن كه‌س تێپه‌ڕی.