هێزی ئاسمانیی ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا بۆ جارێكی دیكه مۆڵگه‌كانی گرووپی تیرۆریستیی داعش له سووریه‌ی بۆردومان كرد‌و له یه‌ك ڕۆژدا به سه‌دان تانكێری نه‌وتهه‌ڵگری سووتاند.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه هێزی هه‌وایی ئه‌رته‌شی وڵاته‌كه‌ی به سه‌دان ماشێنی نه‌وتكێشی تۆڕی تیرۆریستیی داعش ته‌قانده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی پێنتاگۆن، فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئا‌مریكا، له دوایین عه‌مه‌لیاتی خۆیدا ٢٨٣ تانكێری نه‌وتهه‌ڵگری داعشی سووتاند. ئه‌م عه‌مه‌لیاته له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریه له حه‌سه‌كه‌و دیرئهلزور کرا.
فرۆشتنی نه‌وتی خاو گرینگ‌ترین سه‌رچاوه‌ی داهاتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی واته داعشه. مه‌زنده‌ی ئه‌مه كراوه كه ئه‌م تۆڕه تیرۆریستییه به فرۆشتنی نه‌وت ساڵانه بڕی ٥٠٠ میلیۆن دۆلار داهاتیان هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامیی هێرشه هه‌واییه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی ئه‌م گرووپه، ئه‌م دامه‌زراوه نه‌وتییانه هه‌موو جارێ پاش ماوه‌یه‌كی كورت له لایه‌ن ئه‌ندازیاران و پسپۆڕانی ئه‌م گرووپه نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه‌و دووباره وه‌گه‌ڕیان ده‌خه‌نه‌وه.