جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له دوایین سه‌فه‌ری خۆیدا بۆ وڵاتانی كه‌نداو پێداگریی له‌سه‌ر پێویستیی یه‌كگرتوویی ئه‌م وڵاتانه دژی هێزه‌كانی داعش كرده‌وه.
جۆن كێری به مه‌به‌ستی سازان لەگەڵ وڵاتانی ئیمارات‌و عه‌ڕه‌بستان بۆ به قه‌ناعه‌ت گه‌یاندنی ئاگربه‌س له نێوان گرووپی دژبه‌ری ئه‌سه‌دو ده‌وڵه‌تی سووریه سه‌فه‌ری بۆ ئه‌بووزه‌بی كردووە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا وێڕای هیواداربوون به ئاگربه‌س له نێوان ئه‌سه‌دو دژبه‌رانی له سووریه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا به هه‌واڵنێرانی گوت، ئێمه به جیددی له هه‌وڵی ئه‌مه داین كه هه‌وڵه‌كانی وییه‌ن كه ئه‌نجامی ڕه‌وتی دیپڵۆماسی بوو خێراتر بكه‌ین.
مانگی ڕابردوو ١٧ وڵات له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كیه‌تیی عهرهبو یه‌كیه‌تیی ئورووپا له وییه‌ن، پێته‌ختی ئۆتریش كۆبوونه‌وه تا چوارچێوه‌یه‌ك بۆ ئاگربهسو سه‌قامگیریی ئاشتی دابنێن‌و كۆتایی به شه‌ڕی نێوخۆیی له سووریه بێنن.
شایانی باسه كه پاش هێرشی ڕۆژی ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر نیگه‌رانییه‌كان زیاتر بوون له‌وه‌ی كه هێزه‌كانی داعش ڕوو له به‌رزبوونه‌وه دایه.