چالاکێکی فەرهەنگیی شاری سهردهشت لە لایەن دادگایەکی کۆماری ئیسلامییەوە بە سێ مانگو ڕۆژێک سزای گرتووخانە حوکم درا.
سەردار عەبدوڵا زادە، خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن دادگەی شۆڕشی ئیسلامیی شاری مهابادەوە، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژ بە نیزام”، سزای سێ مانگو ڕۆژێک زیندانیی بهسهردا سهپاوه.
ناوهنده ئهمنیهتییهکانی ڕێژیم هاوینی ڕابردوو هەڵیان کوتابووە سەر ماڵو شوێنی کاری سهردار عەبدوڵازادە لە شاری سەردەشتو؛ دەستیان بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلو کتێبی ناوبراوداگرتبوو. ناوبراو، کە بە سەردار موکریانی ناسراوە، هەر ئەو کاتە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە قۆڵبەستو دواتر، بە دانانی بارمتە، بە شێوەیەکی کاتی ئازادا کرابوو.
ناوبراو حهوتووی ڕابردوو لەلایەن لقی مهابادی دادگەی شۆڕشی ئیسلامیی ئێڕانەوە، سزا دراوەو چاوەڕوانی جێبەجێ کردنی سزاکە لە لایەن دادگایه.
سهرچاوه: ” ماڵپهڕی ناوەندی نووچەو شرۆڤەی ڕۆژ”