که‌میی ته‌ختی نه‌خۆش له به‌شی ئۆڕژانسی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌هاباد کێشه‌ی زۆری بۆ خه‌ڵک دروست کردوه. کاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینیش ده‌ڵێن به‌شی فریاکه‌وتنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به ١١ ته‌خت وه‌ڵامده‌ری پێداویستییه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌و شاره نین.
به‌پێی ڕاپۆرتی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه له ماوه‌ی ٨ مانگی ڕابردوودا زیاتر له ١٢٠ هه‌زار که‌س سه‌ردانی به‌شی ئۆڕژانسیان کردوه که له چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو دوو ئه‌وه‌نده زیاتر بووه.
کاربه‌ده‌ستانی نوخۆشخانه‌ی خومه‌ینیی شاری مه‌هاباد ده‌ڵێن به شێوه‌ی مامناوه‌ندی له شه‌وو ڕۆژدا ٥٤٠ نه‌خۆش له به‌شی فریاکه‌وتن کاری چاره‌سه‌رییان بۆ ده‌کرێ، به‌ڵام که‌میی ته‌ختی نه‌خۆش له‌و به‌شه وه‌ڵامده‌ری پێداویستییه‌کانی ئه‌و شاره نین.
ههریرچی، قایمقامی وه‌زیری بێهداشت، دهرمانو فێرکردنی پزیشکی ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش گوتبووی که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا ئه‌و وه‌زاره‌ته پێویستیی به سه‌دان نه‌خۆشخانه‌ی دیکه‌ی هه‌یه، به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌کانی ئێستاش زیاتر له ١٠٥ هه‌زار ته‌ختیان که‌مه.
ئه‌و به ئاماژه به هه‌بوونی ١٣٥ هه‌زار ته‌ختی نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌کان گوتی، نیوه به نیوه‌ی ئه‌و ته‌ختانه‌ش کۆن‌و په‌ککه‌وته‌ن‌و پێویستییان به نوێکردنه‌وه‌و چاکردنه‌وه هه‌یه.
سه‌ید حه‌سه‌ن هاشمی، وه‌زیری بێهداشتیش ده‌ڵێ ده‌وڵه‌ت ٤٠ ساڵی کات ده‌وێ تا بتوانێ که‌میی ته‌ختی نه‌خۆشخانه‌کان چاره‌سه‌ر بکا.