فڕۆکەیەکی ڕووسی لە لایەن هێزی ئاسمانی تورکیەوە خرایە خوارەوە.
بهیانیی ئهمڕۆ سێشهممه، ٣ ی سهرماوهز فڕۆکەیەکی جۆری سیخۆی ڕووسی، لە لایەن هیزی ئاسمانی تورکیەوە لە سەر سنووری نیوان تورکیەو سوریە خرایە خوارەوە.
ڕووسیە دەڵێ کە ئەو فڕۆکەیە لە نێو خاکی سوریەدا سەرقاڵی چالاکی خۆی بووەو سوپای تورکیەش لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە کە ئەو فڕۆکەیە لە ماوەی ٥ خولەکدا ١٠ جار سنووری تورکیەی بەزاندوەو هەر دە جارەکەش لە لایەن تورکیەوە وریا کراوهتهوه، بەڵام گوێ بهو وریاکردنهوانه نهداوه.
لە وڵامی ئەو ئیدیعایەی تورکیەدا، ڤیلادمیر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیە لە پرێس کۆنفڕانسێکدا گوتی ئەو فڕۆکەیە سنووری تورکیەی نەبەزاندووەو لە قووڵایی چوار کیلومەتریی خاکی سوریەدا خراوەتەوە خوارەوە. پوتین ئەو کارەی تورکیە بە دوژمنایەتییەکی ڕاستەوخۆ لە لایەن تورکیەوە دژ بە وڵاتەکەی ناوبردو گوتی ئێمە لە لایەن پشتیوانانی داعشەوەو لە پشتەوە خەنجەرمان لێدرا.
بهپێی زانیارییهکان دوو فڕۆکەوانی فڕۆکە ڕووسییەکە بە چەتر خۆیان ڕزگار کرد، بەڵام کە گەیشتنە سەر عەرز، کەوتوونەتە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی تورکمانەکانی سووریە کە دژی ڕێژیمی بەشار ئەسەدنو لەیەکەمین ساتەکاندا یەکیان لە لایەن ئەو گرووپه چهکدارهوه کوژراو ئەوەی دیکەشیان بە زیندوویی بە دیل گیراوە.
ڕووسیە هەڕەشەی لە تورکیە کردوه کە ئەو کارەی بێ وڵام نامێنێتەوەو حکومەتی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەیەکی بە پەلەی بۆ تاوتوێ دۆخەکەو هەڵهێنانەوەی هەر هەنگاوێک له داهاتوودا پێک هێنا.