مووچەی ٣ مانگی ١٩٠ كرێكاری كرێكارانی شارەداریی شاری سەردەشت ماوەی ٣ مانگە نەدراوە.
١٩٠ كرێكاری گرێبەست، ڕەسمی و شیركەتی لە بەشە جۆراوجۆرەكانی شارەوانیی شاری سەردەشت ماوەی ٣ مانگەی مووچەیان نەدراوەتێ.
بەپێی قسەی ئەم كرێكارانە، ئەوان جگە لە وەرنەگرتنی مووچەی ئەم ٣ مانگەیان، ٧ مانگە كە بیمەشیان وەرنەگرتووە.
ئیبراهیم سوڵتانی شارەداری شاری سەردەشت لە لێدوانێکیدا بۆ هەواڵدەریی ئیلنای دانی بەوە داناوە كە ماوەی ٣ مانگە كرێكارانی شارەوانیی ئەم شارە مووچەیان نەدراوەتێو، ئیدیعای کردوە كە لە سەرەتای مانگی خەزەڵوەرەوە ڕۆژانە بڕی ٣ میلیۆن تمەن وەك قەرزی بیمە بە دابینكردنی كۆمەڵایەتی دەدرێ.
سوڵتانی لە كۆتاییدا بەڵێنیدا كە گیروگرفتی كرێكارانی شاری سەردەشت تا مانگی ڕێبەندان چارەسەر بكا.