بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەكان لە ئێران دوو كەسی دیكەی سەر بە هێزە نیزامییەكانی ئەم وڵاتە لە سووریە كوژراون.
هەواڵدەریی ئیرنا بەبێ ئاماژە بە ڕێكەوتو شوێنی كوژرانی ئەم كەسانە، باسی لە بەڕێوەچوونی سەرەخۆشیی جەواد محەممەدی تەمەن ٢١ ساڵ كردووە و هەواڵدەریی “فارس”یش بەبێ هیچ ڕوون كردنەوەو وردەكارییەك ڕایگەیانددوە كە ستوان دووهەم ئەحمەد ڕەحیمی لە عەمەلیاتی محەرەم لە باشووری سووریە كوژراوە.
كوژرانی ئەم كەسانە لەنێو خاكی سووریەدا لە حاڵێك دایە كە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی بە بەردەوامی باس لەوە دەكەن كە تا ئێستا هیچ هێزێكی نیزامییان بۆ بەشداری كردن لە شەڕی نێوخۆیی سووریە بەڕێی ئەم وڵاتە نەكردووەو بە قسەی خۆیان گشت هێزەكانیان وەك ڕاوێژكار و پارێزەری حەرەم لە سووریە چالاكی دەكەن.
ژمارەی ئەم ئێرانییانەی كە لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا لە ڕەوتی شەڕی نێوخۆیی سووریە كوژراون زیاتر لە ٥٠ كەس ڕاگەیەندراوە، بەڵام سەرچاوە سەربەخۆكان دەڵێن ڕێژەی كوژراوانی ئێران لە سووریە لە ١٥٠ كەس تێدەپەڕێ.