خالید خووجە سەرۆكی بەرەی نیشتمانیی سووریە، ڕووسیەی بەوە تاوانبار کرد کە خەڵكی مەدەنیی سووریەو ئەرتەشی ئازادی کردووتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی. ئەو گوتی گوتی ئامانجی ئەم هێرشانەی ڕووسیە گرووپی داعش نییە.
ناوبراو لە پرێسكۆنفرانسێكدا لە ئیستانبولی توركیە گوتی: تەنیا سەدی ٦ی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیە بۆسەر گرووپی داعش بووە، خووجە لەم بارەوە درێژەی پێداو گوتی: ڕووسیە لە ڕێگەی ئەم پەلامارە هەواییانە و بە پشتگیرییەكانی خۆی، ئەم هەلە بۆ شێوەنیزامییانی ئەسەد پێك دێنێ تا ئاستی پێشڕەوییەكانی خۆیان زیاتر بكەن.
سەرۆكی بەرەی نیشتمانیی سووریە، داوای لە بەرەی نوسرە كرد تا بە تەواوی پێوەندیی خۆیان لەگەڵ گرووپی داعش بپچڕن تا ئەم وڵاتە لە بەڵای كاول بوونو تێرۆریسم ڕزگار بێ.
ڕۆژی ڕابردوو لە ئیستانبول، دژبەرانی ئەسەد هاوكات دوو كۆبوونەوەیان گرت، كۆبوونەوەی یەكەم بۆ ڕاگەیەندرانی “حیزبی غەدی سووریە” واتە دواڕۆژی سووریە بوو كە لە عەلەوییەكانو شیعەكانی دژبەری ئەسەد پێك هاتووە.
بەڵام كۆبوونەوەی دووهەم كە لە نێوان ئەندامانی بەرەی میللیی سووریەدا بەڕێوەچوو، بە مەبەستی تاوتوێ كردنی بارودۆخی سیاسی و نیزامیی ئێستا بە تایبەت پاش دەستێوەردانی ڕووسیە پێك هاتبوو.