وهک بەرپرسانی پارتی دیموکراتیکی گەلان هە دەپە دهڵێن، شەوی ڕابردوو لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان، لە لایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراو هێرش کراوەتە سەر ئوتومبێلی سەلاحەددین دەمیرتاشی سەرۆکی ئەو پارتە.
وتەبێژی ئەو حیزبەی باکووری کوردستان ئاشکرای کرد کە فیشەکێک بەر شوشەی پشتەوەی ئوتومبێلەکەی دەمیتاش کەوتووە، بەڵام بە خۆشیەوە هیچ زیانێک بە خۆی نەگەیشتووە.
دەمیرتاش که بە یەکێک لە ڕکهبەرە سەرەکییەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیە دادهنرێ، ئەردۆغانو پارتەکەی بەوە تاوانبار دەکا کە لە هەوڵی پەڕاوێزخستنی هەدەپەو نوێنەرانی ئەو پارتەن لە گۆڕەپانی سیاسی تورکیە دا.
هەدەپە یەکێک لە حیزبە دانپێدانراوەکانی تورکیە و باکووری کوردستانە کە داکۆکی لە مافی کوردانی ئەو وڵاتە دەکاو، توانی لە هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی تورکیەدا ٥٩ کورسی بۆ خۆی مسووگەر بکا.
پێویست بە ئاماژەیە کە پارتی دیموکراتیکی گەلان، لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ژۆئەنی ئەمساڵدا توانی ٨٠ کورسی لە پارمالی تورکە بە دەست بێنێ، بەڵام بە هۆی ئەوەی کە حیزبی براوە، واتە پارتی کار و گەشە، نەیتوانی حکومەتێکی هاوبەش پێک بێنێ، لە لایەن سەرۆک کۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە کە خۆی سەرۆکی حیزبەکەشە، بڕیاری هەڵبژاردنی دووبارهی درایەوە.
هاوکات لەگەڵ زیاد بوونی گوشارەکان بۆ سەر چالاکانی سیاسی کوردو هێرش بۆ سەر کاربەدەستانی هەدەپە لە نێوخۆی تورکیە، هێرشێکی بەربڵاوی ئاسمانیش لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە بناری قەندیل دەستی پێکردوە.
بەقسهی شایەتحاڵەکان، فڕۆکە بۆمب هاوێژە تورکییەکان، زۆر بە خەستی بوردمانی بنکەو بارەگاو گوندەکانی قەندیلیان دەست پێکردووەو زیانێکی یەکجار زۆری ماڵی بەر مهدهنیی ئەو ناوچانە کەوتووە.