هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزب به‌شداریی له ڕێوڕهسمئ ساڵیادی کۆچی دوایی خاتوو دانیه‌ل میتراندا کرد.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه له هه‌ولێر، پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
رۆژی دووشەممە ٢ی سەرماوەزی ٩٤ ( ٢٣ی نۆڤامبری ٢٠١٥ ) هەیئەتێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بە سەرپەرستیی کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزب‌و، بە هاورێیەتی ئیبراهیم زێوەیی، نوێنەری حیزب لە هەولێر لە کۆڕیادی خاتوو دانیه‌ل میتران، دۆستی دێرین‌و به ئه‌مه‌گی کورد بەشدارییان کرد که له‌لایه‌ن کۆمەڵەی دۆستایەتیی کورد_فرانسە لە شاری هەولێردا ڕێک خرابوو.
لەو کۆریادە کۆمەڵێک لە کەسایەتیی پایەبەرزی حکومەتی هەرێمی کوردستان‌و فهرانسە لە سەر کەسایەتیی دانیه‌ل میتران‌و، بە تایبەت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دڵسۆزی‌و پشتیوانی ناوبراو لە پرسی کورد لە رۆژە سەختەکانی خه‌باتی ئه‌و نهتهویهدا، قسەیان کرد‌و؛ رێز‌و پێزانینی گەلی کوردیان بە خەڵکی فرانسەو حکومەتەکەی دەربڕی.
هەر لەو کۆریادە شاندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لەگەڵ هێندێک لە کەسایەتی‌و بەرپرسانی حیزبی‌و ده‌وڵه‌تیی هەرێمی کوردستان، بە تایبەت دۆستی دێرینی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان دوکتۆر فرێدریک تیسۆو؛ سەرکۆنسۆلی فرانسە ئالان گیپغات دیدار و چاوپێکەوتنیان هەبوو.