کومیتەی نۆروێژی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان رۆژی یەکشەممە، ١ ی سه‌رماوه‌ز، بە بۆنەی ڕۆژی نێونەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، سمینارێکی بۆ دکتور کوێستان گادانی، مامۆستای زانکۆ‌و چالاکی مافەکانی ژنان‌و؛ خاتوو هێلێنا، ئه‌ندام له ڕێکخراوی چاوەدێری مافەکانی ژن‌و پێشگیری لە توندوتیژی دژ بە ژنان پێکهێنا.
له‌و سمیناره‌دا که به‌شداریی ده‌یان که‌س له ئه‌ندامانی حیزب‌و یه‌کیه‌تیی ژنان، رێکخراوه‌کانی ژنان‌و ئوولا یاکوب فلاتن، به‌رپرسی شاره‌وانیی شێسمو به‌ڕێوه‌چوو،
به قسه‌کانی هەڵاڵە ئیبرایم میران ده‌ستی پێ‌کرد.
لە سەرەتای سمیناره‌که‌دا ئوولە یاکوب فلاتێن، بەرپرسی شارەوانی شێسمۆ، له‌سه‌ر بابەتی سمینارهکهو لە سەر توندوتیژی بە دژی ژنان‌و مندڵان وتارێکی پێشکێش کرد‌و له قسه‌کانیدا پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت کە توندوتیژی تایبەت نیە بە میللەتێک یان کلتوورێک، به‌ڵکوو ئەو دیارده‌یه لە هەموو کۆمەڵگاو میللەتێکدا دەبینرێ‌و ده‌بێ هه‌موو لایه‌کیش له دژی بوه‌ستنه‌وه.
دواتر دوکتور کوێستان گادانی، باسێکی گشتی سەبارەت بە بارودۆخی ژنان لە جیهاندا بە گشتی‌و لە کوردستاندا بە تایبەتی پێشکەش کرد.
خاتوو گادانی به ئاماژه به ستەمی ئاشکراو ستەمی شاراوە له دژی ژنان، تیسکی خسته سه‌ر بوارەکانی نەریته کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری‌و ئه‌وانی بە هۆیەکانی چەوسانەوەو توندوتیژی بە دژی ژنان ناوبرد.
خاتوو کوێستان له به‌شێکی دیکه باسه‌که‌یدا مکانیزمه‌کانی بەربەرەکانی لەگەڵ دیاردەی چەوساندنەوەو توندوتیژی بە دژی ژنانی هێنایەبەر باس‌و وه‌ک نموونه ئاماژه‌ی به پەرەپێدانی هاوتەریبی خەباتی نەتەوایەتیو خەباتی یەکسانی، پێکهێنانی رێکخراوی سەربەخۆی ژنان، پێکهێنانی بیرۆکەی یەکسانیی ژن‌و پیاو و پەروەردەکردنی ژنان بۆ کاروباری بەرێوەبەرایەتی‌و دەسەڵاتداره‌تی کرد.
له بەشی دووهەمی سمینارهکهشدا خاتوو هێلێنا، چالاکی بواری ژنان لە نۆروێژ بابه‌ته‌که‌ی له‌سه‌ر پرسی توندوتیژی دژ بە ژنان لە وڵاتانی ئازادی جیهان پێشکەش ئه‌و لە بەشێکی باسەکەیدا تیشکی خسته سه‌ر کاریگه‌ریی توند‌و تیژی له‌سه‌ر ژنان‌و گوتی ئەو کەسانەی کە توندووتیژیان بەرانبەر دەکرێ خویان له کومەڵگاو بنەماڵەی خویان دوور ده‌خه‌نه‌وه‌و ته‌نیا یه‌ک له سێیان ئاماده‌ن باسی بکهنو هۆی ئه‌وه‌ش بۆ چەند شت دەگەرێتەوەو، بەشی زۆریان لە ترسی گیانی خۆیان یان خۆشەویستی بە بنەماڵە، یا نالەباری باری ماڵی‌و مەعنەوی هەوڵ دەدەن درێژه به‌و ژیانە ناخۆشەیان بده‌ن.