خوێندنه‌وه‌یه‌کی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی بۆ ناسیونالیزمی کوردی
ره‌نگه به‌رچاوترین جیاوازیی له نێوانی سه‌رهه‌ڵدانی ناسیونالیزمی نوێی کوردی له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی دراوسێ کورد له‌مه دا بێ که فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌ب بۆبه هه‌و‌ێنی ئه‌م بزاڤه‌و به‌ره‌به‌ره له به‌شه‌کانی دیکه‌ش په‌ره‌ی ئه‌ستاندوە. له بابه‌تێکی دیکه له رۆژنامه‌ی کوردستان ئاماژه‌مان به‌مه دا که کاتێک حاجی قادری کۆیی له زێدی خۆی ته‌ره‌بوو ده‌بێ ورێگه‌ی غووربه‌تێکی نه‌خوازراو ده‌گرێته به‌ر، نۆستالژیاو هه‌ست وخولیای شاعیرانه‌ی ئه‌م مه‌زنه پیاوه ده‌بێته هۆی پریشکه‌ی ئاگرێك که گه‌شاویی به‌خشی به بیر‌و فیکری تاک وته‌نانه‌ت به‌شیکی زۆر له کۆمه‌لگای کوردی گرته‌به‌ر و ئێستاشی له گه‌ڵ بێ له گه‌شه کردن‌دایه. حاجی قادر به پێجه‌وانه‌ی ناوه‌که‌ی نه ڕویشتبووه سه‌رزه‌مینی حه‌ججازو که‌عبه‌ی ئامانجی کوردستانێکی دامابوو که له ناخی دواکه‌وتووییدا په‌له‌قاژه‌ی دەدا که به‌هه‌وڵ وهیمه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه وه‌کوو گه‌لانی دیکه روی پێشکه‌وتن به‌خۆیه‌وه ببینیت وکۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری له خه‌وی نه‌زانین وبێ وڵاتی ڕاچڵه‌کێ.
ئه‌وه‌ی که داری ناسیوالیزمی کوردی له به‌ستێنی فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌ب چرۆی ده‌رکرد، بۆته تایبه‌تمه‌ندییه‌کی ئیگجار جێگه‌ی سرنج که ناسیونالیزمێکی په‌رچه‌کردارییه به‌رانبه‌ر به وه‌رزی ره‌شی ئاسمیله‌بوون و له نێوچوون. نه‌ک بیرۆکه‌یه‌کی داگیرکرانه‌وهێرش به‌ر.
ته‌نانه‌ت بنه‌مای کۆمه‌ڵه‌ی (ژ.کاف)یش که بنه‌مای بزاڤێکی شوناسخوازانه بوو له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و په‌لی هاوێشت بۆ پارچه‌کانی دیکه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی هێندێک بیرمه‌ندو قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست وه‌کوو(هه‌ژارمۆکریانی وزه‌بیحی وقزڵجی..هتد)هاته ئاراوه. که‌واته بیرمه‌ندان وچالاکانی بواری فه‌رهه‌نگ و هونه‌رو ئه‌ده‌ب هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌وریان هه‌بوو له جێخستن وگه‌شه وبانگه‌شی ناسیونالیزمی نوێی کوردی.
به‌م پێشه‌کییه ده‌مهه‌وێت سه‌رنجی خوێنه‌رانی ئه‌م بابه‌ته ڕابکێشم به‌ره‌ولای دۆخی ناسیونالیزمی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌دا که بۆ گه‌یشتن به‌مافه ره‌واکانی خاوه‌نی ئه‌زموونی جۆراوجۆره. ئه‌گه‌ر کۆماری کوردستان هه‌ره‌سی هێنا، خه‌باتی مافخوازنه‌ی گه‌لی کورد له‌م به‌شه له کوردستان به شێوه‌یه‌کی ژێرزه‌مینی ونهێنی درێژه‌ی پێدرا، هه‌تاکوو خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی ئێران له به‌رانبه‌ر سیسته‌می پاشایه‌تی وهاتنه مه‌یدانی چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی کورد بۆ وه‌دیهێنانی خه‌ونی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌م گه‌له چه‌وساوه‌یە. به ئاوردانه‌وه‌یه‌ک له قوناخه مێژووییه‌کان بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که کورد قه‌ت نه‌یویستووه له لووله‌ی تفه‌نگ و له‌رێی زه‌بروزرمه‌ی چه‌که‌وه کێشه‌کانی چاره‌سه‌رببێ، بەڵام به‌داخه‌وه له بە دوای هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی شه‌رێکی ماڵوێرانکه‌رو نه‌خوازراو به سه‌ر کوردی رۆژهه‌ڵات‌دا داسپا.
دوای کپ بوونی ده‌نگی چه‌که‌کان که هۆکاری خۆی هه‌یه و پێوه‌ندیی به‌م بابه‌ته‌وه نیه، به‌س ده‌توانین بڵێین: هێزه چه‌کداره‌کان ویستیان بیانوو به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ڕه‌ڕۆ نه‌ده‌ن بۆ سه‌رکوت وکوشتنی خه‌ڵکی بێ ده‌ره‌تان، به‌ڵکوو به‌ره‌به‌ره ناکۆکییه سیاسییه‌کان له سه‌رمێزی دانیشتن چاره‌سه‌رببێ و له‌م باره‌شه‌وە لانیکم حیزبی دیمۆکرات تێچووی قه‌ره‌بوونه‌کراوی وه‌به‌رکه‌وتووه.
بێ شک گرێدانی خه‌باتی شاخ و شار مکانیزمی خۆی ده‌وێت، هه‌ربۆیه حیزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له هه‌رچه‌شنه هه‌وڵ و تێکۆشانی نێوخۆ به‌تایبه‌ت له بواری فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌به‌وه پێشوازییان کردووه، چونکه ده‌زانن باشترین و سه‌قامگیرترین ده‌سکه‌وتی سیاسی ئه‌وه‌یه که له ره‌هه‌ندی فه‌رهه‌نگییه‌وه به ده‌ست بێت، نه‌ک شه‌رو شه‌رئه‌نگێزی. که ده‌ڕوانینه مێژووی گه‌لانی به‌خته‌وه‌ر ئینجا ده‌زانین ده‌ورو نه‌قشی چالاکان و بژارده فیکریی و فه‌رهه‌نگییه‌کان چه‌نده بەر‌چاوه! پرسیار ئه‌مه‌یه چالاکان و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان وهه‌ڵسوورانی بواری هه‌ستیاری فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌بی کوردی به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌دا ــ که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی دێرینه‌ترین و به‌هێزترین بزاڤی نه‌ته‌وه‌ییه، به‌ڵام هه‌نووکه کپ‌ترین ده‌نگ وره‌نگی سیاسیی هه‌یه ــ چه‌نده به پرسی نه‌ته‌وه‌یی وشوناسخوازانه‌وه سه‌رقاڵن؟ له کزبوونی ده‌نگی چه‌که‌کان، چه‌نده له رێگه‌ی فیکر‌و قه‌ڵه‌مه‌وه هه‌وڵیان داوه مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی گه‌لی خۆیان وه‌ده‌ست بێنن! یان چه‌نده بۆ دابین کردنی دێمۆکراسی وئازادی تێکۆشاون؟ یان چه‌نده له پرسه کۆمه‌ڵاتییه‌کان وگرفته فه‌رهه‌نگییه‌کان به پێی ئه‌و ئه‌رکه‌ی که له سه‌رشانیانه هاتوونه‌ته مه‌یدانه‌وه، ته‌نانه‌ت له چوارچێوه‌ی یاسا‌و رێسای کۆماری ئیسلامی وه‌کوو مافی خوێندن و نووسین به‌زمانی زگماکی؟
بێ گومان ناتوانین نکۆڵی له جێ په‌نجه‌ی دیار‌و زێڕێنی ئه‌و به‌شه له خه‌مخۆرانی ڕاسته‌قینه بکه‌ین که له‌وپه‌ڕی سه‌رکوت و ده‌مکوتی سیاسییه‌وه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵ، دواکه‌وتویی چه‌ندین ساڵه‌یان له بواری زمان، وه‌کوو پێناسه‌یه‌کی به هێز بۆ گه‌لی کورد قه‌ره‌بووکردوه، هه‌روه‌ها به هاوسۆزی خۆیان و پاڵپشتی مێژووی سیاسی و فه‌رهه‌نگی گه‌له‌که‌یان بوون به پاڵنه‌رێکی به‌هێز بۆ په‌روه‌رده‌کردنی به‌ره‌یه‌کی نوێ له منداڵان و مێرمنداڵان و لاوان که باشتر شوناشی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان بناسن و ئه‌م هه‌وڵه فه‌رهه‌نگییه‌ش له ئه‌وپه‌ڕی بێ ده‌سه‌ڵاتییه‌وه به‌ڕیوه‌چوەو، ئیستاشی له‌گه‌ڵ بێ درێژه‌ی هه‌یه.
به‌ڵام که‌م نین ژمارەی ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌توانن چالاکترو به‌هێزتر بن له‌م بورانه‌دا، به‌تایبه‌تی ئه‌و بژارده فیکریی و فه‌رهه‌نگییانه‌ی که له ناوه‌ند واته تاران نزیکترن. پرسیار ئه‌مه چه‌نده هه‌وڵیان داوه لانیکه‌م له‌سه‌رمیزی فه‌رهه‌نگی ودیالۆگی مه‌نتقی پرس و گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به رووناکبیران و بژارده‌کانی غه‌یره کورد بناسێنن! بۆچی له پرسه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که هه‌ر رۆژه له کوردستانی بن ده‌ستی کۆماری ئیسلامی رووئه‌ده‌ن، ده‌نگی ئیعتراز‌و ره‌خنه‌گرتنیان به‌رانبه‌ر به ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات نابیسترێ! ئه‌مه له کاتێک دایه که به پێی پێوه‌ره‌کانی رووناکبیریی، ساده‌ترین پێناسه بۆ رووناکبیر‌و جیابیر، یانێ ده‌نگی ره‌خنه‌و ئیعتراز به نیسبه‌ت وه‌زعی مه‌وجوود. ئه‌گه‌ر هێندێک لێکۆڵه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که کۆمه‌ڵگه‌ی رووناکبیران وقه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی روژهه‌ڵاتی، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پاسیڤه ره‌نگه هۆکاره‌که‌ی له‌مه‌دا بێ که ئه‌م به‌شه له پوتانسیه‌ل و لێهاتوویی فیکریی و فه‌رهه‌نگییه زۆرجار به‌رانبه‌ر به کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگی وسیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵات یان خه‌مساردن یان به ته‌واوی بێ هه‌ڵویست؛ یان ئه‌وه‌نده به رووداوه‌کانی پارچه‌کانی تری کوردستانه‌وه سه‌رقاڵن کە زۆرجار له بیریان ده‌چێت ئه‌وه‌ی خه‌می باوان و لانکی له دایکبوونی خۆی نه‌خوات ناتوانێ کوردستانی بێ و بیر له‌مه‌ش ناکه‌نه‌وه که ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی بۆی گرینگ نیه باسی چ پارچه‌یه‌ک له کوردستان بکه‌ی، بێجگه ئه‌م به‌شه که له بن ده‌ستی خۆی دایه. زانینی ئه‌م سیاسه‌ته و درێژه‌پێدانی به جۆرێک ده‌چێته خانه‌ی ئاسانکاریی کردن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سیاسییه، واته نکۆڵی کردن له کێشه‌و گرفته‌کانی رۆژهه‌ڵات! که به‌داخه‌وه به‌شێکی زۆر له هه‌ڵسووران و ناوه‌ندنشینه‌کانی کورد له تاران و شاره‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌لات له‌م باره‌وه که‌مته‌رخه‌م وتاوانبارن. ئه‌م رووی ره‌خنه گرتنه و شرۆڤه کردنه به جۆرێک ئیعترافه به بوون و هێزی فه‌رهه‌نگی و فیکری له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که هیوادارم زیاتر له‌مه به‌رانبه‌ر به‌و ئه‌رکه‌ی که له‌سه‌رشانیانه به‌رپرس و خه‌مخۆر بن و بتوانن له ته‌واو ماکانیزمه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری پرس وگرفته‌کانی کورد له رۆژهه‌لات چ له باری فه‌رهه‌نگییه‌وه چ له باری سیاسییه‌وه ئاکتیڤ‌ترو چالاک‌تر بێنه مه‌یدانه‌وه. مێژووی سه‌رکه‌وتنی گه‌لانی جیهان ئه‌مه‌مان پێده‌سه‌لمێنێ که بژارده‌کان و هه‌ڵسوورانی بواره جیاجیاکان چه‌نده ده‌توانن کاریگه‌رییان هه‌بێ به سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان. به هه‌مان شێوه که کاریگه‌ریی و جێ‌په‌نجه‌ی هونه‌رمه‌ندان و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی دڵسۆزی کورد له ورووژاندنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌شه‌ی بزاڤی مافخوازنه له مێژووی تێکۆشانی گه‌لی کورد به‌رچاوو دیاره.
که‌واته با ئه‌م چاوه‌ڕوانییه به نیسبه‌ت چالاکان و قه‌ڵه‌مه‌به‌ده‌ستان وهه‌ڵسوورانی فه‌رهه‌نگی له ئه‌مرۆی رۆژهه‌ڵات که ببنه پێشه‌نگی ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات و تێ‌بکۆشن بۆ دابین کردنی مافه ره‌واکان، چیتر قه‌تیس نه‌مێنێته‌وه. یادی به‌ناز و نیاز بێ مارف ئاغایی خه‌مخۆرو شاعیر که ده‌بیژێت:
“مانه‌وه”
ئه‌م خۆشه‌ویسته دڵره‌قه عیشق په‌ره‌وه‌ی
نه ده‌توانم وه‌کوو کیژێک بیخه‌مه پاشته‌رکی ئه‌سپ و
له ژێر سایه‌ی زێڕوه‌شانی تریفه‌ی مانگه‌شه‌وێکدا
هه‌ڵیگرم،
… نه ده‌شتوانم هه‌رگیز دڵی لێ به‌رده‌م و
خۆم گیرۆده‌ی کۆلکه زێرینه‌ی شوێنێکی دیکه بکه‌م
ناوی: خاکه
ئه‌م ده‌ریایه‌ی
نه ده‌توانم له جامی چاوه‌کانمدا ڕایگوێزم و
نه ده‌شتوانم له دووری ئه‌و
له ئوقیانووسی هیچ شوێنێکی دیکه‌دا قومه ئاوێک بخۆمه‌وه
ناوی: خه‌ڵکه
من ده‌زانم دارستانی هه‌موو شوێنێک
جریوه‌ی گه‌رمی چۆله‌که و
ڕووباری هه‌موو وڵاتێک
ده‌نگی تاڤگه و ڕه‌نگی که‌ف و پێچ و په‌نای ڕێگه‌ی به‌رد و
ده‌ریای هه‌یه
به‌ڵام چ بکه‌م لێره نه‌بێ
نه گوێم چاکیان ده‌بیسێت و
نه چاوم چاکیان ده‌بینێ و
نه گیانم چاکیان هه‌ست ده‌کا.
١٣٧٥هه‌تاوی
ژێده‌ر: ناسیونالیزمی کوردی ومه‌نفا، دیوانی مارف ئاغایی …
لە ژماره ٦٦٨ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه