لە یەکیک لە شەقامەکانی ورمێ، کەسێکی نەناسراو بە چەکی کڵاشینکۆف هێرشی کردۆتە سەر دوو ژن، یەکیان دەکوژێ و یەکیشیان بریندار دەبێ.
ڕۆژی شەممە ١می خەرمانانای ٩٩ـی هەتاوی، کەسێکی نەناسراو بە چەکی کڵاشینکۆف هێرشی کردۆتە سەرماشینی ژنێکی گەنج لە شەقامی ئەنعامی ورمێ و بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشتوویە و ژنێکی دیکەشی لەگەڵ بووە کە دەگوترێ دایکی ئەو ژنە بووە کە کوژراوە. سەرچاوەکانی نیوخۆ باس لەوە دەکەن کە هێرشبەرەکە تەقەی لە ماشینەکەیان کردووە و دوای ئازار و ئەزیەتێکی زۆر، ژنە جوانەکەی کوشتوە و ژنەکەی دیکە کە دەگوترێ دایکی ئەو ژنە کوژراوە بووە بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە. تا ئێستا دیار نییە کە ئەو کەسەی هێرشی کردووەتە سەر ئەو دوو ژنە کێ بووە و هۆکاری هێرشکردنەکە چی بووە. بەڵام سەرچاوە خۆجێیەکان لەوبارەوە دەڵێن کێشەی بنەماڵەیی بووە.