ههیئهتێکی کۆمیتەی فهڕانسهی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لهو وڵاتهدا بهشداری کرد
ئێوارەی رۆژی هەینی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ لەسەر بانگهێشتی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرانسە کۆبوونەوەیەک لە نێوان نوێنەرانی حیزبو رێکخراوەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان لە بنکەی ئەم نوێنەرایەتییە لە پاریس بەڕێوەچوو.
نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لە فەرانسە بە مەبەستی باسو وتووێژ لەسەر هەلومەرجی کوردو کوردستانو پێکهێنانی هەماهەنگی و نزیکیی زیاتر لە نێوان کوردەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان بۆ بەڕێوەبردنی یەکگرتوانەو بەرینتری بۆنە نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە وڵاتی فەرانسە کۆبوونەوەیەکی بەڕێوەبرد.
لەم کۆبوونەوەیەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی حیزبو رێکخراوەکانو کەسایەتییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان لە وڵاتی فەرانسە تێیدا بەشدار بوون، لەسەر چۆنیەتیی هاوکاریی هەموو لایەنەکانو بەهێزکردنی دەنگی کوردو پێکهێنانی لۆبییەکی بەهێز بۆ گەیاندنی دەنگی گەلی کوردو ناساندنی هەرچی زیاتری بە بنیاد و ناوەندەکانی دەسەڵات لە فەرانسەو ئورووپا بە گشتی، ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.
لهو کۆبوونهوهیهدا هەموو لایەنەکان کۆک بوون لەسەر ئەوەی لەمەوبەدوا هەوڵ بدرێ بۆنەو موناسبەتە نەتەوەییەکان بە یەکگرتووییو رەنگێکی کوردانەترەوە بەڕێوە بچن.
شایانی باسە کە هەیئەتێک لە کۆمیتەی فەرانسەی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە ئارەش زەمانی، بەرپرسی کۆمیتەو مەسعوود رەواندوست، ئەندامی رێبەریی حیزب لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوونو ڕاو بۆچوونەکانی خۆیان لەم پێوەندییەدا بە ئامادەبووان گەیاند.