جێگری به‌رنامه‌داڕشتنی ئابووریی ستادی به‌ربه‌ره‌كانیی له‌گه‌ڵ قاچاغی كاڵا‌و دراو، وێڕای ئاماژه به ڕێژه‌ی زۆری دیشی ماهواره كه له خه‌ڵك گیراون، گوتی به‌پێی قانوون ده‌بێ ئه‌م ماهواره‌ی له خه‌ڵك ده‌گیرێن بخرێنه به‌ر ده‌ستی ڕێكخراوی ده‌نگ‌و ڕه‌نگ، به‌ڵام ئه‌م ڕێكخراوه دەڵێ كه ئه‌نباره‌كانی پڕ بوون‌و جێگای چی دیكه‌یان نابێته‌وه.
سه‌ید عه‌لیڕه‌زا گوڵستانی وێڕای ئاماژه به مه‌سه‌له‌ی قاچاغ‌كردنی كه‌ل‌و په‌لی ماهواره بۆ ئێران گوتی ئاستی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سێرڤێری ماهواره به ڕاده‌یه‌ك زۆره كه تووشی کێشەی كردوون، چونكی ئه‌نباره‌كانیان پڕ بووەو ئەوەی دیکەیان بەسەردەست‌دا ماوەتەوە.
گوڵستان له درێژه‌ی قسه‌كانی‌دا وێڕای ئاماژه به ویستی زۆری خه‌ڵك بۆ كه‌لكوه‌رگرتن له ماهواره، گوتی: ناتوانین حاشا له مه‌یلی خه‌ڵك بۆ كڕینی ماهواره بكه‌ین، بۆ نموونه كاتێك ده‌چینه سه‌ربانی هەر ماڵێک چەند دیشێکی ماهواره ده‌بینن.
جێگری به‌رنامه‌داڕشتنی ئابووریی ستادی به‌ربه‌ره‌كانیی له‌گه‌ڵ قاچاغی كاڵا‌و دراو، وه‌بیری هێنایه‌وه كه، له ساڵی ٨٦ ئامارێك بڵاو كرایه‌وه كه باسی له پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی سه‌دی ٦٠ی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ كاناڵه ماهواره‌ییه‌كان ده‌كرد، هه‌رچه‌ند له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئه‌م ئاماره له‌وه‌ش زیاتر بووه.