هاوڵاتییەکی خەڵکی ئاڵۆزاغاجی قوروە لە لایەن هێزە سەرکوتکەەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.
بە پێ هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤی چاونییوزڕۆژی شەممە ١ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی دەمژمێر ١ی شەو دوو ماشینی هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە شاری قوروە هێرش دەکەنە سەر ماڵی عوسمان تەهماسبی، تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی مووسا خەڵکی ئاوایی ئاڵۆزاغاج سەر بە شاری قوروە و وێڕای شکاندنی دەرگای ماڵەکەیان و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو ئەندامانی بنەماڵە و خەڵکی گوندەکەدا کاتێک کە خەڵکی ئەو ئاواییە پێشیان پێدەگرن و داوای حوکمی دەسبەسەر کردنەکەیان لێدەکەن بۆ لە ترسان تەقە لە خەڵک دەکەن و بە شپرزەییەوە لە گوندەکە هەڵدێن.
شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو لە شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەسبەسەر کردنی عوسمان تەهماسبی هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.