دوو کۆڵبەری دیکەی ناوچەی پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بریندار بوون.
بێهرووز مورادی یەک لەو قوربانییانە بووە کە ڕۆژی شەممە، ١ی خەرمانان دراوەتە بەر پەلامار و گوللە بەر شان و ملی کەوتوە.
برینداربوونی ئەو کۆڵبەرە لە حاڵێکدایە کە سێ ڕۆژ پێشتریش هەر لە ناوچەی بانە کۆڵبەرێک بەناوی ئارمان محەمەدی کەوتبووە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتوندی بریندار ببوو.
بەپێی ڕاپۆرتی “چاو نیوز” لە ماوەی هاوینی ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٥ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بوونەتە قوربانیی سیاسەتی کوردکوژیی کۆماری ئیسلامی کە ١٤ کەس لەوان گیانیان لەدەست داوە.