لایەنەکانی بەشدار لە شەڕی ناخۆیی لیبی ڕایانگەیاند کە ئامادەی ئاگربەستی یەکجارین و لە گەڵ هەڵبژاردنن لەو وڵاتە.
بە ساڵانێکە لیبی تووشی شەڕی ناوخۆ بووە و رێککەوتنی نێوان لایەنە بەشدارەکانی شەڕ بۆ ئاگربەست لە ڕابردوودا بێ ئاکام بووە.
دوای چەندین ساڵ شەڕ و نائەمنی ناوخۆیی لە لیبی، لە لایەک فائیز فەراج سەرۆکی دەوڵەتی یەکیەتیی نەتەوەیی لە تەرابلوس کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی دەکرێت و لە لایەکی دیکە ژنەڕاڵ خەلیفە خەفتەر لە بن غازی ئامادەیی خۆیان بۆ ئاگربەست و بەرێوەچوونی هەڵبژاردن ڕایگەیاندووە. ڕۆژی هەینی٣١ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی هەر دوو لایەن ڕاگەیەندراوێکیان سەبارەت بە ڕێککەوتنەکەیان بڵاو کردەوە و نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لەو ڕێککەوتنە کرد.
شایانی باسە کە فەراج و خەفتەر فەرمانیان بە هێزەکانیان کردووە ئاگربەست پێشێل نەکەن و خۆیان بە دوور بگرن لە تێکهەڵچوونی سەربازی لە سەرتاسەری لیبی،
هەروەها بڕیار وایە دانوستانەکان لە شاری ستراتژیکی سێرت لە لێواری دەریای مەدیتەرانە و لە ناوچەیەک کە شەڕی تێدا نەبێ بەڕێوە بچێت.












