پاش شكستهێنانی کۆمەڵە گهلاڵهیەکی وه‌ك گواستنه‌وه‌ی ئاو له ده‌ریای خه‌زه‌ره‌وه بۆ گۆلی ورمێ‌و زێی بچووک، ئه‌م جاره‌یان به‌ڕێوه‌به‌ری ستادی بووژاندنه‌وه‌ی گۆلی ورمێ باسی له گواستنه‌وه‌ی دوو چۆمی ته‌ته‌هوو و جه‌غه‌توو بۆ ئه‌م گۆله كردووه.
گه‌ڵاڵه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی ته‌ته‌هوو به جه‌غه‌توو و پاشانیش ناردنیان بۆ گۆلی ورمێ بڕی زیاتر له ١٧ میلیارد تمه‌نی خه‌رج هه‌ڵگرتووه.
عیسا كه‌لانته‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری ستادی بووژاندنه‌وه‌ی گۆلی ورمێ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند كه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه له شوێنی تێکەڵبوونەوەی چۆمی ته‌ته‌هوو به جه‌غه‌توو ٣٠ میتری چوارگۆشه ئاو له هه‌ر چركه‌یه‌كدا ده‌ڕژێته نێو گۆلی ورمێ.
به‌ڕێوه‌به‌رانی گه‌ڵاڵه‌ی بووژاندنه‌وه‌ی گۆلی ورمێ به‌نیازن به ئازاد كردنی ئاوی به‌نداوی بۆكان‌و گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ئاوه به شوێنی تێكه‌ڵ بوونه‌وه‌ی ته‌ته‌هوو به جه‌غه‌توو، ساڵانه ١٠٠میلیۆن میتری چوارگۆشه‌ی دیکە ئاو به‌ڕێی گۆلی ورمێ بکەن.
جگه له‌وه چۆمی “ساروخ” یش بە گۆلی ورمێ بەستراوەتەوەو ئەگەر ئەو چۆمەش پڕ ئاو بێ، ئه‌م ئاوه‌ش بۆ گۆلی ورمێ ده‌گوازرێته‌وه.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌م جار‌و له ماوه‌ی ١٨ ساڵی ڕابردوودا، ئاوی گۆلی ورمێ نه ته‌نیا له كه‌می نه‌دا، به‌ڵكوو تا ئاستی ٤ سانتیمیتریش به‌رز بۆته‌وه.
جێی باسه له ئه‌گه‌ری وشكبوونی ته‌واوی گۆلی ورمێ‌دا، ژیانی لانی كه‌م ٥ میلیۆن كه‌س به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی خراپی ئه‌م کارەساتە، له حاڵێكدا كه ئه‌م حه‌شیمه‌ته‌ی كه به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ و له پارێزگاكانی دیكه‌دا تووشی زیان ده‌بن، زۆر زیاتر له‌م ڕێژه‌یه.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ڕه‌وتی وشك بوونی گۆلی ورمێ خێراتر بووه، به جۆرێك كه زیاتر له سه‌دی ٩٣ی ئاوی ئه‌م گۆله وشك بووه و له ئێستادا ته‌نیا سه‌دی ٧ی ئه‌م تاڵاوه نێوده‌وڵه‌تییه ماوەتەوە.