سەردانی مستەفا کازمی بۆ ئەمریکا کۆتایی هات و دوو وڵات لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتنیان کرد کە سەرەکیترینیان چەکداماڵینی لایەنە شیعەکانی عیراقە.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا چەند خاڵ و بابەتی ستراتیژیک و گرینگ ڕیککەوتنیان لەسەر کرا کە سەرەکیترینیان داماڵینی چەک لەدەستی میلیشیا شیعەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە ئەمەش ئەو لایەنانەی تووڕە کردووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەکوو دژکردەوە بە سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا پێنج چالاکی مەدەنیی ئەو وڵاتەیان تێرۆر کرد.
شایانی باسە کە یەکێکی دیکە لەخاڵەکانی ڕێککەوتن چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پاش ٣ ساڵی دیکەیە و هەروەها چەندین ڕێکەوتنی ئابووری و سیاسیی گرینگ کە دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو وڵاتەدا کورت دەکاتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە میدیاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمریکا بە سەردانێکی ڕووکەش دەزانن و دیانهەوێ بێ بایەخ نیشانی بدەن لە حاڵێکدا بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران و بەتایبەت خامنەیی لە نزیک بوونەوەی ئەمریکا و عێراق تووڕەن.












