عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌حزوون، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئامار‌و زانیارییه‌كانی حه‌شیمه‌ت‌و كۆچ‌كردنی ڕێكخراوی سه‌بتی ئه‌حواڵی ئێران، باس له زۆربوونی پتر لە سەدی ٩ ی ته‌ڵاق له ماوه‌ی ٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو دەکا.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌حزوون، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌ز له لێدوانێك‌دا بۆ هه‌واڵده‌ریی ئیرنا، گوتی له ٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ‌دا ٨٣ هه‌زار و ٢٧٧ حاڵه‌تی ته‌ڵاق له ئێران تۆمار كراوه.
به قسه‌ی ناوبراو زۆرترین حاڵه‌تی ته‌ڵاق له نێو پیاوان‌دا له‌م ماوه‌یه له گرووپی ته‌مه‌نی ٢٥ بۆ ٢٩ ساڵ بووه كه به‌م هۆیه‌وه ٢٠ هه‌زار و ١٤٨ كه‌س له ژنه‌كانیان جیا بوونه‌ته‌وه‌و له نێو ژنانیش‌دا هه‌ر له‌م قۆناغه ته‌مه‌نییه‌دا ١٩ هه‌زار و ٣٨٢ ته‌ڵاق حاڵه‌ت تۆمار كراوه.
پێشتر ڕێژه‌ی ته‌ڵاقه‌كان له ئێران، له هه‌ر كاتژمێرێك‌دا ١٨ حاڵه‌ت بووه، به‌ڵام ئێستا ئه‌م ئاسته له هه‌ر ١ كاتژمێردا بۆ ١٩ حاڵه‌ت زیادی كردووه.
كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی، ناڕازیی بوونیی جنسی، بارودۆخی ماڵ‌و بژێوی ژیان‌و دیارده‌ی ئیعتیاد، به هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی جیا بوونه‌وه‌ی ژن‌و مێرده‌كان ده‌زانن، كه له‌م به‌ینه‌دا شاره‌كانی تاران‌و كه‌ره‌ج له‌م بواره‌وه له پله‌كانی یه‌كه‌مدا جێیان گرتووه. ئاماره‌كان نیشانیان داوه كه له به‌رامبه‌ر هه‌ر ٣ حاڵه‌تی پێكه‌ونانی ژیانی هاوبه‌ش‌دا له تاران ١ حاڵه‌تی ته‌ڵاق تۆمار ده‌كرێ.